حاجی ئیبراهیم گه‌ردی: دوای سه‌ردانه‌كانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت، شاندی جیاواز له وڵاتانه‌وه دێنه كوردستان

ئه‌ندامێكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر، باس له كار و چالاكی ژووری بازرگانی ده‌كات، ئه‌وه‌ش ده‌خاته ڕوو كه كاركردن ته‌نیا له بواری ناوخۆ گرنگ نییه، ده‌بێت له سێكته‌ری ده‌ره‌وه‌ش لۆبی بۆ بازرگانی و به‌رهه‌مه‌كانی كوردستان دروست بکرێت.
ئیبراهیم حاجی گه‌ردی، بۆ ماڵپه‌ری فه‌رمی پارتی دیموراتی كوردستان، ڕایگه‌یاند: خواستێكی یه‌كجار زۆر له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌كانی كوردستان هه‌یه، به‌هۆی بەرزی ئاست و كوالێتی و شێوه‌ی به‌رهه‌م هێنانی كاڵاكانمان کە ڕكابه‌ری كاڵاكانی ده‌ره‌وه ده‌كه‌ن، چه‌ندین براندمان هه‌یه له‌خواروو و ناوه‌ڕاستی عێراقیش كێبڕكێ ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش وای كردووه خواست له‌سه‌ر به‌رهه‌می ناوخۆ زیاد بێت، ئه‌م سیاسه‌ته وای كردووه له هه‌ندێك بواری بازرگانی به‌رهه‌می ده‌ره‌وه بۆ ناو كوردستان كه‌م بکات، هیوادارین له‌سه‌ر سیاسه‌تی زیادكردنی به‌رهه‌می ناوخۆ كاربكرێت و حكوومه‌ت پشتیوانی كه‌رته‌جیاوازه‌كان بكات، ئه‌گه‌ر به‌رهه‌می ناوخۆمان زیاتر بێت، ده‌توانین هه‌نارده‌ی به‌شه‌كانی دیكه‌ی عێراقی بكه‌ین، ئه‌گه‌ر گیروگرفت بۆ كارگه‌و كارخانه‌كانمان بێته پیشه‌وه و پشتیوانی‌یان نه‌كرێت ئه‌و كاته كارگه و كارخانه‌كانی دیكه‌ی عێراق شوێنیان ده‌گرنه‌وه.
ڕایشیگه‌یاند: كاركردن ته‌نیا له بواری ناوخۆ گرنگ نییه، ده‌بێت له‌سێكته‌ری ده‌ره‌وه‌ش لۆبی بۆ بازرگانی و به‌رهه‌مه‌كانی كوردستان دروست بكرێت، له ماوه‌ی ڕابردوو به‌شداری سه‌رۆكی حكوومه‌ت له كۆڕبه‌ندی داڤۆس كه كۆمه‌ڵێك سه‌رمایه‌دار و بازرگانی كوردستانیشی له‌گه‌ڵ بوو دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی گرنگیان له‌گه‌ڵ گه‌وره‌بازرگان و سه‌رمایه‌دار و وه‌به‌رهێنه‌رانی جیهان ئه‌نجام دابوو، دواتر به‌شداری سه‌رۆكی حكوومه‌ت له لوتكه‌ی حكوومه‌ته‌كان له ئیمارات و دواین سه‌ردانیان بۆ ئه‌مه‌ریكاش كه له‌گه‌ڵ ژووری بازرگانی ئه‌مه‌ریكا كۆبوونه‌وه‌یان كردووه، وا هه‌ست ده‌كه‌ین كه‌رتی تایبه‌ت و شاندی وڵاتان له ئاستی بازرگان ده‌ستیان كردووه به سه‌ردانیكردنی كوردستان، ده‌یانه‌وێت بۆ بونیادنانی ژێرخانی ئابووری كوردستان به‌شداربن، له‌ماوه‌ی ڕابردوو شاندی گه‌وره‌ی ژاپۆن سه‌ردانی كوردستانی كردووه و شاندی سعودیه و شاندی ئه‌رمینیا به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی ئه‌رمینیا له كوردستان بوون و له‌لایه‌ن ژووری بازرگانییه‌وه پیشوازیمان لێ‌كردن، جیا له‌وه‌ش شاندی گه‌وره‌ی بارزگانی توركیاش هاتوونه‌ته كوردستان، ئه‌وه‌ش مانای ئه‌وه‌یه به‌رنامه‌ی حكوومه‌ت كاریگه‌ری دروستكردووه له‌سه‌ر وڵاتان بۆ ئه‌وه‌ی بێنه كوردستان له‌گه‌ڵ ئێمه به‌شداربن له بونادنانه‌وه‌ی وڵات‌دا.
حاجی ئیبراهیم گه‌ردی ده‌شڵێت: وێڕای ئه‌و ڕێگرییانه‌ی بۆ ڕاگرتنی پیشكه‌وتنه‌كانی هه‌ولێر ده‌كرێت، كه‌چی پێگه‌ی خۆی له‌ده‌ست نه‌داوه ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌و ناوبانگه‌ی له ناوخۆ و ده‌ره‌وه هه‌مانه، هه‌ولێر شاری ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیانه بۆیه ڕۆژ به ڕۆژ ئه‌م شاره گه‌شه ده‌كات، جێگای ده‌ست خۆشییه كه حكوومه‌ت و كه‌رتی تایبه‌ت هه‌ماهه‌نگییان هه‌یه بۆ دروستكردنی ئه‌و واقعه‌ی له هه‌ولێر هه‌یه، گرنگه وه‌به‌رهێنان ته‌نیا له كه‌رتی نیشته‌جێبوون نه‌مێنێته‌وه و سه‌رجه‌م كه‌رته‌كانی دیكه بگرێته‌وه كه خۆشبه‌ختانه ئێستا حكوومه‌ت له‌و بواره هه‌نگاوی ناوه و گرنگی به سێكته‌ره‌كانی دیكه دەدات.




