ناوەڕاستی ئەم مانگە دەرچووانی ناوچە کوردستانییەکان دادەمەزرێن
_(1)__2024_03_06_h15m56s14__ER.jpg)
جێگری سەرۆکی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: ناوەڕاستی ئەم مانگە لینکی دامەزراندن بۆ سێ یەکەمەکانی زانکۆ پەیمانگاکانی عێراق کارا دەکرێت و دەشڵێ: قوتابیانی ناوچە کوردستانییەکانیش مافی دامەزراندنیان ھەیە.
د.نەھلە ئەفەندی، جێگری سەرۆکی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ناوەڕاستی مانگی ئادار لینکی دامەزراندن بۆ سێ یەکەمەکانی عێراق دەکرێتەوە و قوتابیانی دەرچووی زانکۆ و پەیمانگاکان دەتوانن بە مەبەستی دامەزراندنیان خۆیان تۆمار بکەن. دامەزراندنەکە قوتابیانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە، ھەروەھا پرۆسەی دامەزراندنەکە ھەڵگرانی بڕوانامەی ماستەریش دەگرێتەوە.
د.نەھلە ئەفەندی گوتیشی: داوا لە سێ یەکەمەکانی سنووری ماددەی ١٤٠ی دەستووری عێراق دەکەین خۆیان تۆمار بکەن، مافی دامەزراندنیان ھەیە لەسەر میلاکی حکوومەتی عێراق، ئەوەش دوای ھەوڵێکی زۆری ئێمە بۆ ئەوەی دەرچووانی ئەو ناوچانە ئەگەر لە زانکۆ و پەیمانگاکانی ھەرێمی کوردستانیش دەرچووبن مافی دامەزراندنیان ھەیە.
قائید میرۆ




