٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شێروان حەیدەری: بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی بۆ لاوازکردنی ھەرێمی کوردستانە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر _KDP.info_ وەزیری پێشووی دادی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی: بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی بۆ لاوازکردنی  ھەرێمی کوردستانە و سیاسین نەک یاسایی، بۆیە پێویستە سەرجەم ناوەندە نێودەوڵەتییەکان لە پێشێلکاری و بڕیارەکانی دژی ھەرێمی کوردستان دەدرێن لە لایەن دادگای فیدراڵییەوە ئاگادار بکرێنەوە.

شێروان حەیدەری، وەزیری پێشووی دادی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ئەو بڕیارانەی دادگای فیدراڵی لە دژی ھەرێمی کوردستان دەیدات سیاسین نەک یاسایی، ئەو بڕیارانە لە دەسەڵاتی ئەواندا نییە و لە دەستوریش ھاتووە ئەوە لەدەسەڵاتی ئەوان نییە و دادگای فیدراڵی خۆی کردۆتە دەسەڵاتی یاسادانان و دادوەریش، بۆیە ئەو بڕیارانەی دەرچووە ئەمانە ھەمووی بۆ لاوازکردنی دەسەڵاتی ھەرێم و پێگەی ھەرێمی کوردستانە و دەیانەوێت قەوارەی ھەرێمی کوردستان لاواز بکەن.
شێروان حەیدەری گوتیشی: بڕیارەکان ڕەتکردنەوەیان نییە و پێویستە ئەو دوو نوێنەرەی ئێمە لەو دادگایە لەسەر ئەو بڕیارانە ھەڵوێستیان ھەبێت، ناکرێت چیتر لەو ھەموو بڕیارەی دژی ھەرێمی کوردستان دەدرێت بێدەنگ بن، ئەگەر بەردەوامیش بێت ئەو کات دەتوانن بکشێنەوە و دادگاکە لاواز بکەن.
دەشڵێت: جگە لەوەش پێویستە سەرجەم ناوەندە نێودەوڵەتییەکان لەو پێشێلکاری و بڕیارانەی دادگای فیدڕالی دژی ھەرێمی کوردستان دەیاندات لە ئاگادار بکرێنەوە، بۆیە کاتی ئەوە ھاتووە ڕێگری لێ بکرێت و ڕێگە نەدەین چیتر بڕیار دژی ھەرێمی کوردستان بدرێت بۆ ئەوەی قەوارەی ھەرێمی کوردستان لاواز بکەن، چونکە بڕیارەکان ھیچی یاسایی نین و سەرجەمیان سیاسین.

بڵند ئیبراھیم  

هەواڵی پەیوەندیدار