٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە دهۆک 130هەزار کارتی دەنگدەران گەڕاونەتەوە

سەرچاوە: KDP.info

ڕۆژانی ڕابردوو 130هەزار کارتی بایۆمەتری دەنگدەران گەڕاونەتەوە و بەرپرسی ئوفیسی دهۆکیش دەڵێ: تا مانگی نیسان کارتی هەموو دەنگدەران دەگەڕێتەوە.

خالید عەباس، بەڕێوەبەری ئوفیسی دهۆکی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ڕۆژانی ڕابردوو وەجبەیەکی دیکەی کارتی بایۆمەتری گەڕاونەتەوە کە ژمارەیان 130 هەزار کارت هی ئەو دەنگدەرانەیە لە ساڵی 2022 تا مانگی ئەیلوولی 2023 بەشدارییان لە پرۆسەی بایۆمەتری کردووە، ئێمەش لەڕێگەی پلانی خۆمان ڕۆژانە کارتەکان دابەش دەکەینەوە، هەم پیوەندی به دەنگدەرانەوە دەکەین هەم تیمی گەڕۆکیشمان هەیە.

بەڕێوەبەری ئوفیسی دهۆک دەشڵێت: بڕیارە تا مانگی نیسانی داهاتوو کارتی هەموو ئەو دەنگدەرانە بگەڕێتەوە کە بەشدارییان لە پرۆسەکە کردووە تا بتوانن بەشداری هەڵبژاردنی ئهمساڵ بکەن.

خالید عەباس ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: داوا لەو دەنگدەرانە دەکەین کە کارتەکانیان گەڕاوەتەوە سەردانی کۆمسیۆن بکەن بە مەبەستی وەرگرتنەوەی کارتەکانیان، ئەوانەی بەشداریشیان نەکردووە دوا دەرفەتە خۆیان لە بایۆمەتری تۆماربکەن، بە پێچەوانەوە بەبێ بایۆمەتری مافی دەنگدانیان نامێنێ.

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار