٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

یەکێتی ئەوروپا لە پشتگیریکردنی ھەرێمی کوردستان بەردەوام دەبن

سەرچاوە: KDP.info

یەکێتی ئەورپا _KDP.info_ نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەوروپا گوتی: وەکو نوێنەرایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەستمان بە جەولەیەکی سەردان کردووە بۆ گەیاندنی پەیامی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە یەکێتی ئەوروپا،  ئەوانیش ھەڵوێستیان ئەرێنییە و پشتگیری  ھەرێمی کوردستان دەکەن.

دکتۆر دلاوەر ئاژگەیی، نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەوروپا، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: لە بەردەوامی کار و چاڵاکییەکانی نوێنەرایەتی ئێمە لە یەکێتی ئەوروپا چەندین سەردانمان ئەنجامداوە، بۆ ئۆفیسی سیاسەتی دەرەوە و ئاسایشی یەکێتی ئەوروپا، چەندین پرسی سیاسی و ئەمنی پەیوەست بە ھەرێمی کوردستان و عێراقمان تاوتوێکرد، لەوانە پرسی لاوازکردنی سیستەمی فیدراڵی و ئەو ھەوڵ و ڕێکارە سیاسی  و ئابووری و ئەمنییانەی بە مەبەستی لاوازکردنی ھەرێمی کوردستان لە ئارادان، بۆیە داوامان لە یەکێتی ئەوروپا کرد پشتگیری ھەرێمی کوردستان بکەن.

دکتۆر دلاوەر ئاژگەیی گوتیشی: چەند پرسێکی دیکەشمان باس کرد، لەوانە پێکەوەژیانی ھەرێم و نەمانی سیستەمی کۆتا بۆ پێکھاتەکان لەلایەن دادگای فیدراڵی، بۆیە یەکێتی ئەوروپا پشتگیری خۆی بۆ ھەرێمی کوردستان دووپات کردەوە .

ئاژگەیی باسی گوتیشی: لە سەردانەکان بەردەوام دەبین، زیاتر مەبەستمانە بارودۆخەکە لە تێڕوانینی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و کاریگەرییان لەسەر پرۆسەی سیاسی و دیموکراسی و سیستەمی فیدراڵی بۆ بخەینەڕوو، بۆیە داوامان کرد یەکێتی ئەوروپا پشتگیری لە ھەرێمی کوردستان بکات، ھەڵوێستی ئەوانیش ئەرێنی بوو.

بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار