ئەکبەر حەیدەر خان : بەشێوەی جیاجیا پرۆسەی تەعریب بەردەوامی ھەیە

خانەقین_ KDP.info _ بەرپرسی لقی ١٥ی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی ، لە خانەقین پرۆسەی تەعریب بەشێوەیەکی جیاجیا بەردەوامی ھەیە و ئێستا لە خانەقین خەریکە ژمارەی عەرەب لە کورد زیاتر دەبێت و حکومەتیش لەپشت عەرەبەکانەوەیە ، بۆ ئەوەی پرۆسەی تەعریب بەردەوام بێت ، بۆیە ھەر جارە وبەجۆرێک تەعریب دەکرێت .
ئەکبەر حەیدەر خان ، بەرپرسی لقی ١٥ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە خانەقین ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی ، پرۆسەی تەعریب لە خانەقین بەردەوامە و رۆژ لەدوای رۆژ لەزیادبوون دایە و ھەر کوردێک بەرێوبەر بیت و خانەنشین بیت عەرەبێک لەشوێن دادەنێن و عەرەب بەردەوام زەوی لەخانەقین دەکرن وموڵک و خانوو دەکرن وئێستا عەرەب لەکورد زیاترە لە خانەقین و بەھەموو شێوەیەک تەعریب دەکرێت لە خانەقین و حکومەتیش پشتی عەرەبی ھاوردە دەگرێت .
ئەکبەرحەیدەر خان گوتیشی ، ئەوانەی قەرەبووش دەکرێنەوە زیاتر عەرەبن و تائێستا تەنھا دوو وەجبەی کورد قەرەبووکراونەتەوە وئەوانیش ١٨٠خێزان بوونە و ئەوانەی دیکە ھەمووی عەرەب قەرەبوو دەکرێنەوە و ئەوانەی قەرەبووش دەکرێنەوە عەرەبی ھاوردە ھیچی ناگەرێنەوە بۆ شوێنی خۆیان و ئەوانەی لەسەر زەوی کورد بوونە و دوای ٢٠٠٣گەراونەتەوە ئێستا داوای قەرەبوو دەکەنەوە لەم چەند ساڵە بێ بەشکراون لەو زەویانەی کورد ، بۆیە ھەموورێگایەک دەگرنە بەر بۆ تەعریب و ھەر یاسایەک لەبەرژوەندی ئەوان بێت جێ بەجێ دەکرێت و بەپێچەوانەوە جێ بەجێ ناکرێت ، بۆیە پرۆسەی تەعریب بەردەوامە بەشێوەیەکی چڕ.
بڵند ئیبراھیم




