٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

یاسین مەحموود: بەھۆی بڕیاری حکوومەتەوە کەرتی نیشتەجێبوون دەبوژێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

گوتەبێژی یەکێتی وەبەرھێنەرانی کوردستان پێی وایە، بڕیاری ڕاگرتنی مۆڵەتی پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون لە کەرتی وەبەرھێناندا کاریگەری لەسەر ئەو کەرتە دەبێت و دەڵێ: لە چەند مانگی داھاتوودا بازاڕی ھەرێمی کوردستان بوژانەوە بەخۆیەوە دەبینێ.

یاسین مەحموود، گوتەبێژی یەکێتی وەبەرھێنەرانی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: بڕیاری ڕاگرتنی مۆڵەتی پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون لەلایەن حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە کاریگەری لەسەر  بازاڕ دەبێت و لە چەند مانگی داھاتوودا ئەو کاریگەرییانە دەردەکەون و بازاڕی وەبەرھێنەران لە بواری نیشتەجێبووندا گەشە دەکات، چونکە لە ساڵانی ڕابردوو مۆڵەت بە زۆر پڕۆژەی وەبەرھێنان دراوە لە بواری نێشتەجێبوون و پێویستی بە پێداچوونەوەیە.
گوتەبێژی یەکێتی وەبەرھێنەران گوتیشی: دوای بڕیاری ڕاگرتنی مۆڵەتەکان حکوومەت بەبواری نیشتەجێبووندا دەچێتەوە و بە ئاراستەی بەرژەوەندی ھاووڵاتییانی کەمدەرامەت و چینی ھەژار، چونکە زۆربەی ئەو یەکانەی ساڵانی ڕابردوو دروستکراون خەڵکی ھەژار لێیان سوودمەند نەبووە.
یاسین مەحموود ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: بەھۆی زۆری پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون و بێبازاڕی و خراپی کوالێتی یەکەکان کاریگەرییان کردبووە سەر ئەو پڕۆژانە و مەتری یەکەی نیشتەجێبوون لە ھەرێمی کوردستان زۆر ھەرزانتر بوو لە ھەموو ناوچەکانی دیکەی عێراق،  پێموابێت ڕاگرتنی مۆڵەت و پێداچوونەوە بە پڕۆژەکان کارێکی باشە و کەرتی خانووبەرە بووژانەوە بەخۆیەوە دەبینێ.

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار