نێچیرڤان بارزانی: گه‌لى كوردستان هه‌رگیز واز له ئازادى و ئامانجه پیرۆزه‌كانى ڕاپه‌ڕین ناهێنێت

هه‌ولێر-KDP.info- سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە یادی راپەڕین دا دەڵێت، گەلی کوردستان بە یه‌کڕیزی ده‌توانێت به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كانى سەر قه‌واره‌ى ده‌ستووریى هه‌رێمى كوردستان بوەستێتەوە.
دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی لە یادی راپەڕین:
ساڵیادى (33)ى ڕاپه‌ڕینى شكۆدارى گه‌لى كوردستان له خانه‌واده‌ى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان، پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و ته‌واوى خه‌ڵكى كوردستان به هه‌موو پێكهاته‌كانییه‌وه پیرۆز بێت. سڵاو و دروود له یادى شه‌هیده قاره‌مانه‌كانى ڕاپه‌رین و ته‌واوى شه‌هیدانى كوردستان.
گه‌لى كوردستان که پێنجى ئازارى 1991 له ڕانیه‌ى ده‌روازه‌ى ڕاپه‌ڕینه‌وه، گیانى له سه‌رده‌ست دانا و بێ سڵه‌مینه‌وه له مه‌رگ له‌پێناو ئازادی‌دا ڕاپهڕى، كۆتایى به یه‌كێك له خوێناوی‌ترین و دژوارترین سه‌رده‌مه‌كانى سته‌م و دكتاتۆرى هێنا. ئیتر هه‌رگیز واز له ئازادى و ئامانجه پیرۆزه‌كانى ڕاپه‌ڕین ناهێنێت.
ڕاپه‌ڕین به بڕوا و ئیراده‌ى مه‌زنى گه‌لی کوردستان بۆ ئازادى و سه‌رفرازى، به یه‌كڕیزى و ته‌بایى سه‌ركه‌وت و ده‌ستكه‌وته‌كانى له ده‌ستوورى عێراقى فیدراڵیدا چه‌سپاند. ئێستاش هه‌ر به یه‌کڕیزی ده‌توانێت به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كانى سه‌ر فیدراڵى و ماف و ده‌ستكه‌وته‌كان و قه‌واره‌ى ده‌ستووریى هه‌رێمى كوردستان بوه‌ستێته‌وه و داهاتوویه‌كى باشتر بۆ نه‌وه‌كانى مسۆگه‌ر بكات.
ئامانجه پیرۆزه‌كانى ڕاپه‌ڕین له ژیان و ئازادى، دیموكراسى، كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى ئارام و پێشكه‌وتوو، له بنیاتنانى ئێستا و داهاتوویه‌كى باشتر، له كوردستانێكى به‌هێز كه لانكه‌ى پێكه‌وه‌ژیان و یه‌كترقبووڵكرن و لێبورده‌یى بێت، ته‌نیا به كارى هاوبه‌ش و یه‌كهه‌ڵوێستى و پێكه‌وه‌ییمان ده‌بێت.
مێژوو سه‌لماندوویه‌تى كه ناكۆكى و دووبه‌ره‌كى، ئه‌زموونى زۆر تاڵن و زیانى زۆریان له پێگه و ده‌رفه‌ت و ده‌ستكه‌وته‌كان داوه. بۆیه سه‌ركه‌وتنى ڕاپه‌ڕین ده‌بێ هه‌میشه بۆ هه‌موومان وانه و نه‌خشه‌ڕێگه‌ى كارمان بێت. با به بڕوا و ئومێده‌وه هه‌موومان پێكه‌وه ده‌ست له‌ناو ده‌ست، بۆ تێپه‌ڕاندنى ئاڵنگارى و سه‌ختییه‌كان و له‌پێناو داهاتوویه‌كى باشتردا كار بكه‌ین.
سڵاو له یادى ڕاپه‌ڕین، له گه‌لى دڵسۆز و خۆڕ‌اگرى كوردستان، دروود بۆ گیانى پاكى شه‌هیدان.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2024/3/5




