ڕاوێژكاری پێشووی مام جه‌لال بۆ KDP: بیری بارزانی ڕه‌گی داكوتیووه، ئاسته‌مه به ڕه‌شه‌بایی ده‌ستكرد بله‌رزێت

حاكمی پێشووی سه‌ربازی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و ڕاوێژكاری تایبه‌تی سكرتێری پێشووی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان باس له گرنگی پێگه‌ی كوردستان ده‌كات بۆ ئاشتیی ناوچه‌كه و ده‌ڵێت: ئه‌وه‌ی عێراقی هێشتوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌كه‌وێته شه‌ڕێكی ناوخۆییه‌وه سه‌رۆك بارزانییه، ئه‌وه‌ی كوردستانیشی پاراستووه له دوژمن و دوژمنكاران هه‌ر سه‌رۆك بارزانییه، سه‌رۆك بارزانی له پارتیش گه‌وره‌تره .. مه‌رجه‌عی گه‌وره‌ی گه‌لی كوردستانه.
له چاوپێكه‌وتنێكی ڕۆژنامه‌نووس كارزان سه‌باح هه‌ورامی، حاكم حه‌مدی گلی بۆ ماڵپه‌ری فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستان، ده‌ڵێت: ئه‌و سه‌ردانه‌ی مه‌سروور بارزانی بۆ ئه‌مه‌ریكا په‌یامی كوردستانه بۆ جیهان، كورد نه شیعه‌یه و نه‌سوننه‌یه، كورد بە سەرۆکایەتی سەرۆک مەسعود بارزانی كه‌وتووه‌ته دوای دۆزی ڕه‌وای خۆی، سڕینه‌وه‌ی سه‌رۆك بارزانی مەحاڵە، سڕینه‌وه‌ی بارزانی واته سڕینه‌وه‌ی دۆزی گه‌لی كوردستانه، ئه‌وه‌ی كاك مه‌سروور بارزانی كردی له ئه‌مه‌ریكا په‌یام بوو بۆ ئه‌مه‌ریكا و جیهان كه پێیان بڵێن كورد خاوه‌نی دۆزی خۆیه‌تی نه‌ك به‌كرێگرته‌ی ئه‌م و ئه‌و، ئێستا قووتی گه‌لی كوردستان بڕاوه و بڕینی قووتی خه‌ڵك یه‌كسانه به درۆنێك له هه‌ولێر ده‌گیرێت، باشه ئێستا قوتی گه‌لێك ده‌بڕن ئه‌ی فیدرالیه‌ت و شه‌راكه‌ت و ته‌وازن و ته‌وافوق له كوێیه، ئه‌ی ده‌ستوور له كوێیه؟ كوردستان به‌شێكه له سیسته‌می فیدرالی، چۆن ده‌كرێت ئاوا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت، دواتر به‌شی داهاتی كوردستان دیاری كراوه له یاسای بودجه، نازانم بۆچی له به‌غداوه هه‌ر ڕۆژه و گرێكوێره‌یه‌ك ده‌خه‌نه به‌رده‌ممان، ئێستا عه‌قلیه‌تێك په‌یدا بووه ده‌یه‌وێت درۆنێكت به مقابیلی موچه‌یه‌ك بداتێ، ده‌یانه‌وێت به‌درۆن شكۆی كورد بڕوخێنن، له‌كاتێكدا گه‌لی كوردستان خاوه‌نی په‌رله‌مان و حكوومه‌ته چۆن عه‌قڵیه‌تێك ده‌یه‌وێت ئه‌م دامه‌زاروانه نه‌مێنن.
گوتیشی: سه‌ركردایه‌تی كورد هیچ ڕێگا نادات گه‌لەکەی برسی بكرێت، به‌ڵام گه‌لی كوردستان به قیاده‌ته‌وه برسی كراوه، بابه‌ته‌كه جلوبه‌رگ و دوو سه‌یاره نییە، نه‌خێر ئه‌مانه له ستراتیژی گشتی كوردستانیان داوه، پیلانه‌كه گه‌یشتوه‌ته ئاستی دۆزی گه‌لی كوردستان بۆیه گرنگه ئه‌مه بۆ ئه‌مه‌ریكا ڕوون بکرێتەوە، به‌داخه‌وه له ناوخۆی كوردستان په‌كه‌كه وه‌ك دارده‌ستی ستراتیژیه‌تی ئه‌منی قه‌ومی ناوچه‌كه به‌كارهێنراوه بۆ ڕووخانی ئه‌م كیانه، ده‌بێت ئه‌مه ڕوون بێت بۆ خه‌ڵكی كوردستان، یانی دوژمنانی گه‌لی كوردستان به‌س ڕووبه‌ڕوو دژایه‌تی كوردستان ناكه‌ن، دێن به‌كێگیراوی ناوخۆییش به‌كارده‌هێنن.
ڕایشیگه‌یاند: ئه‌گه‌ر جیهان خەون به عێراقی دیموكراتییه‌وه ده‌بینن، ده‌بێت خه‌ون به‌وه‌وه ببینن وه‌ك هه‌ولێر ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت بدرێت، دنیا خه‌ونی ئه‌وه بوو عێراق وه‌ك هه‌ولێر سیاسه‌تی بكردبایه کە نه‌كراوه ئیستا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م فه‌وزایه‌ی له عێراق هه‌یه هه‌ولێریشی تێوه بگلێنرێت هاتوون تۆپی گرفته‌كانی خۆیان هێناوه ده‌یانه‌وێت لە هه‌ولێر یاری پێ بكه‌ن، بۆیه له‌و ڕوانگه‌یەوه ده‌یانه‌وێت بە هه‌ر جۆرێك بێت کوردستان به‌ره‌و هه‌ڵدێر و شه‌ڕی به‌وه‌كاله‌ت به‌رن، به‌س سه‌رۆك بارزانی ئه‌و خه‌ونه‌شی له‌گڵ ناون، هه‌رچیه‌ك ده‌كه‌ن دژه‌كانی گه‌لی کوردستان ناتوانن فێڵ له سه‌رۆك بارزانی بكه‌ن چونكه نزیكه‌ی زیاتر له 70 ساڵه له سیاسه‌ت و ئیداره‌دانە و ده‌وڵه‌ت دارن، ڤاكسینی ئه‌م جۆره‌یاریانه‌یان بینووه بۆیه ئاسته‌مه سه‌رۆك بارزانی بكه‌وێته ناو یاریه‌كه‌وه كه بیانه‌وێت له‌و ڕوانگه‌یەوه له كوردستان بده‌ن، من كه‌سێكی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و خاوه‌ن پێگه‌ی گه‌وره‌ی سیاسی بووم، هیچ به‌رژه‌وه‌ندیم له‌گه‌ڵ پارتی و مه‌دحی سه‌رۆك بارزانی نییه به‌ڵام ئه‌مه واقعه، ڕووخانی بیرۆكه‌ی سه‌رۆك بارزانی یه‌كسانه به ڕووخانی دیموكراتییه‌ت و پێكه‌وه‌ژیان له‌ناوچه‌كه، تازه بیری بارزانی ڕه‌گی داكوتیووه ئاسته‌مه به ڕه‌شه‌بایی ده‌ستكرد بله‌زرێت.
ده‌شڵێت: سه‌رۆك بارزانی نیگه‌رانه له‌وه‌ی عه‌قلیه‌تێك له به‌غداوه ده‌یه‌وێت بۆ شكاندنی شكۆی كوردستان بێت له‌گه‌ڵ حزبدا مامه‌ڵه بكات، له‌و ڕێگایه‌وه گرفت له‌به‌رده‌م حكوومه‌ت دروست بكات، قسه‌كانی دوایی كاك مه‌سعود بارزانی دروست بوو، گرفته‌كانی كوردستان ستراتیژین ئێستا خه‌ڵكی كوردستان ده‌بێت بریار بدات له‌گه‌ڵ ستراتیژیه‌تی مانه‌وه‌ی كوردستانن یان نه‌مانی قه‌واره‌ی كوردستان؟




