٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بە فەرمانی مەسروور بارزانی چەندین بڕیار بۆ قەزای سێمێل دەرچوون

سەرچاوە: KDP.info

سێمێل _KDP.info_ ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی بەرپرسانی باڵای حزبی و حکوومی لە پارێزگای دھۆک ژمارەیەک بڕیار بۆ قەزای سێمێل دەرکران، دیوانی پارێزگای دھۆکیش ئاشکرایکرد: بڕیارەکان لەسەر داوای خەڵکی قەزای سێمێل بوونە و لەمڕۆ بەدواوە جێجێ دەکرێن.

دیوانی پارێزگای دھۆک لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاوی کردەوە: ئەمڕۆ دووشەممە بە ئامادەبوونی سەربەست لەزگین بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی دھۆکی پارتی و ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران و ژمارەیەک لە بەرپرسانی حزب و حکوومەت ژمارەیەک بڕیاری سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران گەیاندرانە قەزای سێمێل و بڕیارەکان بە فەرمانی مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەرکراون و دەچنە بواری جێبەجێکردن.
لەبارەی بڕیارەکان دیوانی پارێزگای دھۆک ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە: گوژمەی ٣٨ ملیار دینار بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی قەزای سێمێل خەرج کراون و پڕۆژەکانی ڕێگەوبان و ئاوەڕۆ و چەندین پڕۆژەی دیکە دەچنە بواری جێبەجێکردن، پلەی ھەموو فەرمانگەکانی سنووری قەزای سێمێل بەرز دەکرێتەوە، چەندین فەرمانگەی نوێ لە قەزاکە دەکرێنەوە ئەوانیش فەرمانگەکانی (تاپۆ، بەنداوەکان، شەھیدان و ئەنفالکراون، بەرگری شارستانی و چەندین بەشی دیکە) ئەوانە ھەموو وەک بەڕێوەبەرایەتی دەست بەکار دەبن.

دیوانی پارێزگای دھۆک ڕاشیگەیاند: بڕیارە سێ بنکەی تەندروستی و سەنتەری ئۆتیزم و یاریگا و مەلەوانگەیەکی داخراو لەگەڵ سێ بنکەی کاروباری کۆمەڵایەتی لە سنووری قەزای سێمێل بکرێنەوە، ھەموو بڕیارەکانیش لە ڕۆژی دەرچوونیەوە کاریان پێدەکرێت و گەشە بە  ژێرخانی سێمێل دەدرێت.

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار