٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کۆمسیۆن: لە ھەولێر ٢١٦ھەزار کارتی بایۆمەتری گەڕاونەتەوە

سەرچاوە: KDP.info

بەرپرسێکی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکان لە ھەولێر ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، لە چەند ڕۆژی ڕابردوو زیاتر لە ٢٠٠ھەزار کارتی بایۆمەتری گەڕاونەتەوە و تا بەیانی سێشەممە دەرگای بنکەکانی کۆمسیۆن کراوەن بۆ ئەو کەسانەی بەشداریان لە بایۆمەتری نەکردووە.

بۆتان  شێرکۆ، یاریدەدەری بەڕێوەبەری ئوفیسی ھەولێری کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ژمارەیەکی زۆری کارتی بایۆمەتری دەنگدەران لە بەغداوە گەڕاوەتەوە ئوفیسی ھەولێر و ھاووڵاتییان دەتوانن سەردانی بنکەکانی کۆمسیۆن بکەن بۆ وەرگرتنەوەی کارتەکانیان، ژمارەی ئەو کارتانەی گەڕاونەتەوە ٢١٦ھەزار کارتە و ھی ئەو کەسانەن کە پێش ھەڵبژاردنی ساڵی ٢٠٢١بەشداریان لە بایۆمەتری دەنگدەران کردووە، بڕیارە کارتی ساڵانی ڕابردووش بگەڕێنەوە و دابەشی سەر دەنگدەران بکرێن.

بەرپرسەکەی کۆمسیۆن گوتیشی: لەگەڵ درێژکردنەوەی وادەی خۆ تۆمارکردن تا سبەی ڕۆژی سێشەممە دەرگاکانی بنکەکانی کۆمسیۆن واڵان بۆ ئەو کەسانەی بەشداریان لە پرۆسەی بایۆمەتری دەنگدەران نەکردووە و دەتوانن ئەمڕۆ و سبەی سەردانی کۆمسیۆن بکەن و خۆیان تۆمار بکەن.
لەبارەی ھەبوونی کێشەی خوێندنەوەی پەنجەمۆری سەد ھەزار دەنگدەری ھەولێر، بۆتان شێرکۆ ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: ئەوانەی پەنجەمۆریان کێشەی ھەیە کاتی خۆی پەنجە مۆریان کردووە لە بایۆمەتری، بەڵام پەنجە مۆریان لەسەر کارتی دەنگدان نەبووە، لەبەر ئەوەش ئێمە خەریکی وەرگرتنی پەنجەمۆری ئەو کەسانەین و چارەسەر دەکرێت.

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار