ئاماری دابەشکردنی کارتی دەنگدان و تۆمارکردنی ناوی تازەی دەنگدەران ئاشکرا کرا

بەغدا _KDP.info_ گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق گوتی: لەمساڵدا نزیکەی ٨٢ھەزار کارتی دەنگدان لە ھەرێمی کوردستان دابەشکراوە و زیاتر لە ٧٦ھەزار دەنگدەری تازەش خۆی تۆمارکردووە.
گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، جومانە غەلای، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ژمارەی ئەو کارتانەی لە ھەرێمی کوردستان دابەشکراون لە یەکی کانوونی یەکەم تاوەکو ٢٩ ی شوباتی ئەمساڵ ٨١ھەزار و ٧٠٤ کارتی دەنگدانن، بەجۆرێک لە ھەولێر ١٦ھەزار و ٥١١ کارت و لە دھۆک ١٤ھەزار و ١٩٧ کارت و لە سلێمانی ٥١ھەزار و ١٤ کارتی دەنگدانە.
جومانە غەلای گوتیشی: ئەو کەسانەی ناوی خۆیان تازە تۆمار کردووە لە ٢٨ی شوبات لە ھەرێمی کوردستان ٧٦ھەزار و ٤٨٤ دەنگدەرن، لە ھەولێر ٣٤ھەزار و ٨٨٨ دەنگدەر و لە دھۆک ٢١ھەزار و ٢٠٣ دەنگدەر و لە سلێمانیش ٢٠ھەزار و ٣٥٧دەنگدەر خۆیان تۆمارکردووە.
بڵند ئیبراھیم




