٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شاندێکی لقی 3ی پارتی سەردانی مەڵبەندی 2ی یەکێتیی کرد

سەرچاوە: KDP.info

کەرکووک-KDP.info- شاندێکی لقی سێی پارتی لە کەرکووک سەردانی مەڵبەندی دووی یەکێتی کرد و پێکهێنانی حکوومەتی خۆجێیی کەرکووک و چەند پرسێکی دیکە تاوتوێ دەکەن.

بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، شاندێکی لقی سێی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک بە سەرۆکایەتی محەممەد کەمال، بەرپرسی لق و بە یاوەری حەسەن مەجید، سەرۆکی لیستی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک سەردانی مەڵبەندی دووی یەکێتیی لەو شارە کرد.

شاندەکەی پارتی لەلایەن ڕەوەند مەلا مەحموود، بەرپرسی مەڵبەندی دووی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کەرکووک و ئەندامانی فراکسیۆنی ئەو حزبە لە ئەنجوومەنی پارێزگاکە پێشوازییان لێ کرا.

لەبارەی ئامانجی سەردانەکەیان، محەممەد کەمال، بەرپرسی لقی سێی پارتی گوتی، سەردانەکەمان وەڵامدانەوەی دوایین سەردانی یەكێتییە بۆ لقی سێی پارتی و دەمانەوێت پەیوەندییەکانمان لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کەرکووک باشتر بکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار