٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"سەردانی سەرۆکوەزیران بۆ ئەمریکا کاریگەری لەسەر کەرتی بازرگانی و وەبەرھێنان دەبێت"

سەرچاوە: KDP.info

گەیلان حاجی سەعید، سەرۆکی ژۆری بازرگانی و پیشەسازی ھەولێر بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: سەردانی مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ئەمریکا کاریگەری لەسەر کەرتی بازرگانی و وەبەرھێنان لە ھەرێمی کوردستان دەبێت، بەتایبەتی سەردانی بەڕێزیان بۆ ژووری بارزگانی ئەمریکا کە ئەو ھەموو بازرگان و وەبەرھێنەرە ئامادەبوون، بە وتەی جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی ئەمریکا دەڵێت: لەمەودوا ھانی  بازرگان و وەبەرھێنەرانمان دەدەین بێنە ھەرێمی کوردستان وەبەرھێنان بکەن، ئەمەش ئاماژەیەکی ڕوونە، پێموایە گرنگیەکی تایبەت بە سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەدەن و وەبەرھێنەر و بازرگانەکانیان دەنێرنە کوردستان.

سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی ھەولێر دەشڵێ: ھاتنی بازرگانە ئەمریکییەکان ڕەنگدانەوەی لەسەر بوژانەوەی ھەرێمی کوردستان دەبێت لە داھاتوودا،  ئێستا کۆمپانیای ئەمریکا لەھەرێمی کوردستان هەنە و قەبارەی وەبەرھێنانیان نیو ملیار دۆلارە، بەڵام ئێمە چاوەڕێی کۆمپانیای زیاتر لە ئەمریکا و ھاوبەشەکانی دەکەین، لەڕووی تەکنەلۆژیا و وەبەرھێنان ئەوان زۆر پێشکەوتووترن و دەتوانن ڕۆڵی کاریگەر لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان ببینن.

گەیلان حاجی سەعید ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: لە رابردوو و ئێستاشدا دەرگای وەبەرھێنان و بازرگانی بۆ ھەموو بازرگان و وەبەرھێنەرێکی بیانی واڵایە، ئێمەیش گرینگی بەو وڵاتانە دەدەین زیاتر گرینگی بە ھەرێمی کوردستان دەدەن، پێشوازی لە وەبەرھێنەر و بازرگانەکانیان دەکەین و ڕێنماییان دەکەین بۆ ئەوەی بتوانن لە ھەموو کەرتەکان بەشداربن و ئاسانکاری بۆ کۆمپانیا بیانییەکان دەکەین.

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار