٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دکتۆر مەحمود عوسمان: پشتگیری وتەکانی سەرۆک بارزانی دەکەم، ئەم دۆخەی عێراق بەردەوام بێت، خراپتر دەبێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر _KDP.info_  سەرۆک بارزانی لە دیدارێکی ڕادیۆی مونت کارلۆ باسی لەوە کرد، بەردەوام بەڕێوەبردنی دەسەڵات بە تاکلایەنە و تاکڕەو دۆخی عێراق بەرەو خراپتر دەبات، سیاسەتمەدارێکی کوردیش دەڵێت: پشتگیری لەو وتانەی سەرۆک بارزانی دەکەم، پێویستە بگەڕێنەوە بۆ ھاوبەشی و تەوافق و ھاوسەنگی بەپێی دەستوور، ئەگەر نا دۆخی عێراق بەرەو خراپتر دەچێت، چونکە ناکرێت لە عێراق دسەڵات بە شێوەی تاکڕەوانە بەرێوەببردرێت.

دکتۆر مەحمود عوسمان، سیاسەتمەداری کورد، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: وتەکانی سەرۆک بارزانی زۆر لە شوێنی خۆیدان، ئەگەر نەگەڕێنەوە بۆ تەوافق و شەراکەت و ھاوسەنگی کێشەکان وەکو لە دەستوور و یاسا و لەو ڕێککەوتنەش ھاتووە چارەسەر نەکرێن بۆ پێکھێنانی حکوومەتی عێراق و تەنیا یەک پێکھاتە دەسەڵات بەڕێوە ببات عێراق بەرەو دۆخێکی خراپ و نادیار دەڕوات، بۆیە پێویستە ھەمووان بەشداربن لە حوکمڕانی و بە گفتوگۆ لەنێوان ھەر سێ پێکھاتە سەرەکیییەکە کێشەکان چارەسەر بکرێن، نەک وەکو ئەوەی ئێستا ھەیە، بۆیە ئەگەر ئەوە نەکرێت دۆخی عێراق زۆر لەوەی ئێستا خراپتر دەبێت.
دکتۆر مەحمود عوسمان گوتیشی: باشترین چارەسەر بۆ کێشەکانی ئێستای عێراق گەڕانەوەیە بۆ دەستووری عێراق، چونکە ئێستا دەستوور بە ھەموو شێوەیەک پێشێل دەکرێت و وازیان لە دەستوور ھێناوە، دادگای فیدراڵی بەکەیفی خۆی بڕیاردەدات، ئەمەش دۆخی عێراقی بە تەواوی تێکدایە چونکە بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی ھەمووی سیاسین، پێویستە بڕیارەکانی یاسایی بن، بۆیە ئەوەی ھەیە دۆخەکە بەرەو نادیار دەبات و عێراق بەو بڕیارانە دەکەوێتە مەترسییەوە.
عوسمان باسی لەوەش کرد: ئەگەر دادگای فیدراڵی بەردەوام بێت لەدەرکردنی ئەوجۆرە بڕیارانەی دژی کورد و سونە ئەوکات لە کۆتایی نەک تەنھا کورد و سونە بگرە ھەمووان زەرەر دەکەن، بۆیە پێویستە ھەر بڕیارێک بدرێت بە ڕەزامەندی ھەموو پێکھاتەکان بێت و ناکرێت تاکڕەوانە بڕیاری لێ بدرێت.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار