٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ شاندێکی کلدانی و ئاشووری لە ئەمەریکا کۆبووەوە

سەرچاوە: KDP.info

واشنتن-KDP.info- لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ واشنتن، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندێکی ڕەوەندی کلدانیی و ئاشووریی نیشتەجێی ئەمەریکا کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی دۆخی کریستییانەکان لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەتایبەتی دەشتی نەینەوا کرا .

سەرۆکی حکوومەت جەختی لە پەرەپێدانی کلتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی پێکهاتەکان و ئازادی ئایینی لە هەرێمی کوردستان کردەوە.

هەردوولا نیگەرانیی قووڵی خۆیان بەرامبەر پێشێلکردنی مافی پێکهاتەکان لەلایەن دادگای فیدراڵییەوە دەربڕی.

هەواڵی پەیوەندیدار