٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئاشنا بابان: نێچیرڤان بارزانی لە ڕیزی سەرۆک و سەرکردە بەشداربووەکانی کۆڕبەندی ئانتالیایە

سەرچاوە: KDP.info

شارەزایەکی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، نێچیرڤان بارزانی لە کۆڕبەندی دیپلۆماسی ئەنتاڵیا لە ڕیزی سەرۆک و سەرکردە بەشداربووەکانی جیھانە، بە تایبەتی کە ئەم کۆڕبەندە زیاتر لە ٥٠ دانیشتن لەخۆ دەگرێت، گۆتیشی: ھەرێمی کوردستان بەدەر نییە لەو کاریگەریانە، لەگەڵ ئەوەی ھەرێمی کوردستان کاریگەری ھەیە لەسەر ناوچەکە و بە ناوچەیەکی ئارام و سەقامگیر ناسراوە.

ئاشنا بابان، شارەزا لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: بۆ جاری سێیەمین  کۆڕبەندی دیپلۆماسی ئەنتاڵیا لە شاری ئەنتاڵیا لە تورکیا لە بەرواری (١-٣) ئازاری ٢٠٢٤ بەکارەکانی ئەنجامداوە، بە میوانداری نوێنەرانی ١٤٧ وڵاتی جیھان لەژێر دروشمی (بەرەوپێشبردنی دیپلۆماسی لە سەردەمی قەیرانەکاندا).
مێژووی سەرھەڵدانی ئەم کۆڕبەندی دیپلۆماسییە لە ئەنتالیا دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی(٢٠٢١)، کۆنفرانسێکی ساڵانەی دیپلۆماسی نێودەوڵەتییە لە شاری ئەنتاڵیا لە تورکیا دەبەسترێت، لە میانی کۆڕبەندەکەدا بیرۆکە و بۆچوونەکان لەسەر دیپلۆماسی و سیاسەت و بازرگانی لەلایەن داڕێژەرانی سیاسەت و دیپلۆماتکارانەوە ئاڵوگۆڕ دەکرێن، ئەوە جگە لە بابەتەکانی "جەنگ، تیرۆر، کۆچ، گۆڕانی کەشوھەوا، ڕووداو و کارەساتە سروشیتەکان و پێشکەوتنی تەکنەلۆجیا بەتایبەتی زیرەکی دەستکرد ھەروەھا قەیرانی خۆراک و دیپلۆماسی بۆشایی ئاسمان و پرسی جەنگی حەماس و غەزە"، ھەروەھا دانیشتنێکی باڵا بە سەرپەرشتی خانمی یەکەمی تورکیا ئیمین ئەردۆغان بەڕێوەدەچێت، تیایدا وتاری “ژن، ئاشتی و ئاسایش”  گفتوگۆ دەکرێت.
ئەو شارەزایەی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان گوتی: سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بەڕێز نێچیرەڤان بارزانی لە کۆڕبەندی دیپلۆماسی ئەنتاڵیا لە ڕیزی سەرۆک و سەرکردە بەشداربوەکانی جیھانە، بەتایبەتی کە ئەم کۆڕبەندە زیاتر لە ٥٠ دانیشتن لەخۆ دەگرێت بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بابەتەکانی پەیوەست بە ناوچە جوگرافییە جیاوازەکانی جیھان، بەتایبەتی ناوچەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، ھەرێمی کوردستان لەڕووی گرنگی جیوپۆلۆتیکییەوە گرنگیەکی تایبەتی ھەیە لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست لەکاتێکدا قەیرانە سیاسی و ھەرێمی و نێودەولەتییەکان کاریگەرییان بە گشتی لەسەر ناوچەکە هەیە.
ئاشنا بابان ڕوونیکردەوە: ھەرێمی کوردستان بەدەر نییە لەو کاریگەریانە و لەگەڵ ئەوەی کاریگەریشی ھەیە لەسەر ناوچەکە بەتایبەتی کە بە ناوچەیەکی ئارام و سەقامگیر ناسراوە، بۆیە گرنگە ئەو ئارامییە پارێزاروبێت و ھەوڵەکان بۆ دەربازبوون لە قەیران و کاریگەرییەکانی پێویستی بە بەڕێوەبردنێکی لۆجیکی سیاسییە کە بتوانێ ئیدارەی قەیرانەکان بدات و ڕۆڵێکی ناوەندگیری ئەرێنی بگێڕێت لە ناوچەکەدا،  بایەخ و گرنگی بەشداری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ئەو ڕۆڵە گرنگ و نێوەندگیرییە دەبینێت لە نێو کۆڕبەندی دیپلۆماسی ئەنتالیادا.

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار