٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نۆ رێكخراو پەلاماره‌كه‌ی سەر ڕێوڕەسمی یادی مستەفا بارزانی شەرمەزار دەكەن

سەرچاوە: KDP.info

ڕۆژئاوای كوردستان-KDP.info- لە بڵاوكراوەیەكیاندا نۆ رێكخراوی مافی مرۆڤ لە سووریا، هێرشكردنە سەر رێوڕەسمی ساڵوەگەڕی كۆچی دوای مستەفا بارزانی لە كۆبانێ و دەربێسی لە ڕۆژئاوای كوردستان سەركۆنە دەكەن.

رێكخراوی لیژنەی كورد بۆ مافەكانی مرۆڤ لە سووریا "ڕاسد"، ڕێكخراوی "ماف"، ڕێكخراوی "ڕوانگە"، ڕێكخراوی "داد"، سەندیكای گشتی نووسەران و ڕۆژنامەنووسانی كورد لە سووریا، ڕێكخراوی ژنانی كوردی ئازاد، هێزەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی كوردستان، ئەنجوومەنی ئێزیدی سووریا و لیژنەی مافی مرۆڤ لە دیداری دیموكراتی نیشتمانی لە سووریا، لە ڕاگەیەنراوێكی هاوبەشدا هێرشكردنە سەر ڕێوڕەسمی ساڵوەگەڕی كۆچی دوای مەلا مستەفا بارزانییان سەركۆنە كرد.

لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، "بە توندی هێرشەكەی دوێنێی ئەندامانی رێكخراوی جوانێن سەربە پەیەدە، بۆ سەر چالاكە سیاسییەكانی ئەنجوومەنی نیشتمانی كوردی لە سووریا "ئەنەكەسە" و میوانانی ڕێوڕەسمی ساڵوەگەڕی كۆچی دوای ڕێبەری مێژوویی كورد مەلا مستەفا بارزانی لە شاری كۆبانێ سەركۆنە دەكەین. دەشڵێن، ئێمە زۆر نیگەرانین لەو كارە تێكدەرانەی بەردەوام رێكخراوەكە دەرهەق بە چالاكە مەدەنی و سیاسییەكانی باكوری رۆژهەڵاتی سووریا ئەنجامی دەدەن".

رێكخراوەكان دەڵێن، ڕێبەری مێژوویی كورد مەلا مستەفا بارزانی، هێمایەكی گەورەی نەتەوەییە لە ناو گەلی كورد لە سووریا، بۆیە هێرشكردنە سەر رێوڕەسمی یادكردنەوەی بە توندی سەركۆنە و شەرمەزار دەكەین".

هەواڵی پەیوەندیدار