٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی باڵوێزخانه‌ی عێراقی له‌ ئه‌مریكا كرد

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ردانی باڵوێزخانه‌ی عێراقی له‌ ئه‌مریكا كرد و له‌لایه‌ن باڵوێزی عێراقه‌وه‌ پێشوازیی لێ كرا.

له‌ چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ئه‌مریكا، مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە واشنتن، سەردانی باڵیۆزخانەی عێراقی کرد و لەلایەن نزار ئەلخەیروڵڵا باڵوێزی عێراق له‌ ئه‌مریكا پێشوازیی گه‌رمی لێ كرا.

ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه‌ مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تیی شاندێكی باڵای حكوومه‌ت له‌ ئه‌مریكایه‌ و چه‌ندین دیداری گرنگیی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌مریكادا هه‌بووه‌.

هەواڵی پەیوەندیدار