سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ جێگری وەزیری گەنجینەی ئەمریکا کۆبووەوە

ھەولێر-KDP.info- هەر لە چوارچێوەی سەردانەكەیدا، مەسروور بارزانی لەگەڵ بریكاری وەزیری گەنجینەی ئەمەریكا كۆبووەوە و لە كۆبوونەوەكەدا پشتیوانی لە چاكسازییەكانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێم كرا.
ئەمڕۆ هەینی، لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ واشنتن، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ براین نیلسن بریکاری وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا بۆ کاروباری پێوەندار بە تیرۆر و هەواڵگری دارایی کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا بیروڕا لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و پشتیوانیکردنی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم لە بوارەکانی سیستەمی دارایی و کەرتی بانک و پڕۆژەی (هەژماری من) و بەدیجیتەڵکردنی خزمەتگوازییە گشتییەکان ئاڵوگۆڕ کرد .




