٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەسروور بارزانی بۆ ژووری بازرگانیی ئەمریکا: سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە 29ی 2ی 2024، ژووری بازرگانیی ئەمەریکا لە واشنتن، کۆبوونەوەیەکی بۆ پێشوازیکردن لە مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕێکخست.

لە پێشوازییەکەدا کە ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرسان و خاوەنکار و وەبەرهێنەرە دیارەکانی ئەمریکا و چەندین کەسایه‌تیی ڕەوەندی کوردستانی نیشتەجێی ئەمریکا بەشدار بوون، سەرۆکی حکوومەت گوتەیەکی پێشکەش کرد و سوپاسی دۆستایەتی و پشتیوانیی ئەمریكا و کۆمپانیا ئەمریکییەکانی کرد بۆ وەبەرهێنانەکانیان لە هەرێمی کوردستان.

سەرۆکی حکوومەت ئاماژەی بە کارنامەی چاکسازیی کابینەی نۆیەم کرد لە بواری هەمەجۆرکردنی ئابووری و بنیاتنانی ژێرخانێکی بەهێز لە هەرێمی کوردستاندا، داواشی لە کۆمپانیا و وەبەرهێنەرانی ئەمریکی کرد کە سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن و لە نزیکەوە دەرفەتەکانی وەبەرهێنان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا ببینن.

هەواڵی پەیوەندیدار