٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەسروور بارزانی لەگەڵ ماریۆ دیاز بالارت کۆبووەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆنگرێسمان ماریۆ دیاز بالارت کۆبووە و جەختیان لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لە سەر بنەمای دەستوور و رێزگرتن لە قەوارەی هەرێمی کوردستان کردەوە.

رۆژی پێنجشەممە، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە واشنتن، لەگەڵ ئەندامی کۆنگرێس ماریۆ دیاز بالارت کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی گشتیی عێراق و هەرێمی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لە سەر بنەمای دەستوور تاوتوێ کرا.

هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و رێزگرتن لە قەوارەی دەستووریی هەرێم و پاراستنی مافی پێکهاتەکان و بەردەوامبوونیی پشتیوانیی هێزی پێشمەرگە لەلایەن ئەمەریکا و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی.

هەواڵی پەیوەندیدار