سكرتێری حزبی زه‌حمه‌تكێشان: گۆڕانكاری گه‌وره به‌سه‌ر گوتاری ئه‌مه‌ریكا به‌رانبه‌ر كوردستاندا هاتووه
__2024_02_29_h17m20s46__HK.jpg)
سكرتێری حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان باس له گرنگی په‌یوه‌ندی دیپلۆماسی كوردستان ده‌كات و ئه‌وه ده‌خاته ڕوو كه سه‌ردانی ئه‌م جاره‌ی شاندی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌مه‌ریكا گرنگ و كاریگه‌ر بوو.
به‌ڵێن عه‌بدوڵا، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: سه‌ردانی شاندی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌رۆكایه‌تی مه‌سروور بارزانی له كاتێك و قۆناغێکی زۆر هه‌ستیار دایه، به‌تایبه‌ت بارودۆخی كوردستان و عێراق و ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی دێنه ئاراوه، ئاستی پێشوازی له شانده‌كه‌ی كوردستان گرنگ بوو .. چونكه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵیان كۆبوویه‌وه، ئه‌مه‌ش گرنگی خۆی هه‌یه، هه‌موو ئه‌و لێدوانانه‌ی گوێمان لێ‌بوو به‌تایبه‌ت قسه‌كانی (ئه‌نتۆنی بلینیكن) سه‌باره‌ت به دۆخی هه‌رێم و ئاڵنگارییه‌كان كه ڕووبه‌ڕووی بووه‌ته‌وه و په‌یامی بۆ ده‌رەوەی هه‌رێم ڕوون بوو كه به ڕوونی گوتیان ئێمه له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانمانین له ئێستا و داهاتوو، له هه‌موو ئاسته‌كانی دیكه‌ش جه‌خت له‌وه كرایه‌وه كوردستان قه‌واره‌ی ده‌ستوورییه و پشتیوانی ئه‌مه‌ریكا مسۆگه‌ر كراوه.
گوتیشی: ڕه‌خنه‌یه‌كی زۆر هه‌یه له سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا كه به‌رانبه‌ر به‌و گوشارانه‌ی له‌سه‌ر كوردستان هه‌یه بێ هه‌ڵوێستن و ده‌نگیان نییه، ئه‌م سه‌ردانه هه‌موو ئه‌وانه‌ی ڕاست كرده‌وه كه هێشتا ئه‌مه‌ریكا له ئاستی باڵا پشتیوانی خۆیان بۆ كوردستان ده‌رنەبڕیووه، ئه‌مه بۆ كوردستان دڵنیاییە بۆ ده‌ره‌روه‌ی كوردستانیش په‌یامە.
ڕایشیگه‌یاند: له سه‌ردانه‌كه‌دا پرسی فشاره‌كانی دادگای فیدڕالی و پرسی هه‌نارده‌ی نه‌وتی كوردستان و وزه و پێشمه‌رگه و بابه‌تی ڕێككه‌وتنی شه‌نگال باس کراوە و قسه‌ی له‌سه‌ر كراوه، ئه‌مه‌ریكا زلهێزی دنیایه و لە کوردستان و ناوچەکە به‌رژه‌وه‌ندی هه‌یه بۆیه كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و دۆخه‌ی هه‌یه، ئومێد ده‌كه‌م له گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ كوردستان شاندی هه‌رێم بتوانن ڕێنماییەکانهی ئه‌مه‌ریكا بكەنه ڕێگایه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی ناوماڵی خۆمان ڕێكبخه‌ینه‌وه و گفتوگۆی نێوان لایه‌نه‌كان ده‌ستپێبكاته‌وه، بۆیه هه‌موو ئه‌و پرسانه‌ی باسكراون گرنگن بوون، به‌داخه‌وه ئێستا پیلانێكی گه‌وره هه‌یه له‌سه‌ر كوردستان، هیوادارین به‌م سه‌ردانه ئه‌و مه‌ترسییانه بڕه‌وێنه‌وه.
به‌ڵێن عه‌بدوڵا ده‌شڵێت: په‌یامی ئه‌مه‌ریكا ئەمجارە زۆر جیاوازبوو، گۆڕانكاری گه‌وره به‌سه‌ر گوتاری ئه‌مه‌ریكادا هاتووه به‌رانبه‌ر به كوردستان، هه‌رچه‌نده له‌ڕووی دیپلۆماسی هه‌روایه له كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌نووسی و كۆبوونه‌وه‌كان له ڕاگه‌یاندنی خۆیان بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه وه‌ك بابه‌تی پرۆتۆكۆلی به‌س ئه‌م جاره ڕاسته‌وخۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا قسه‌ی ئه‌مه‌ریكای به‌رانبه‌ر به سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان کرد و پشتیوانیان ڕاگه‌یاند.




