٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە پارێزگای دھۆک ژمارەیەک پڕۆژە کەوتنە بواری جێبەجێکردن

سەرچاوە: KDP.info

دھۆک _KDP.info_  سکرتێری ڕۆژنامەوانی پارێزگاری دھۆک گوتی: ئەمڕۆ لەلایەن پارێزگاری دھۆکەوە کۆمەڵێک پڕۆژەی جۆراوجۆر خرانە بواری جێبەجێکردن.

ملەت عیسمەت، سکرتێری ڕۆژنامەوانی پارێزگاری دھۆک، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ئەمڕۆ پێنجشەممە پارێزگاری دھۆک دکتۆر عەلی تەتەر ژمارەیەک پڕۆژەی نوێی خستە بواری جێبەجێکردنەوە، پڕۆژەکاج جۆراوجۆرن و لە چەندین سێکتەری جیاجیان.
ملەت عیسمەت گوتیشی: ئەو پڕۆژانەی ڕەوانەی بواری جێبەجێکردن کراون بریتین لە کۆڕنیشی ڕووی شین لە ئامێدی، دروستکردنی بینای دادگای ئامێدی، دروستکردنی کەناڵێکی کراوەی ئاو بۆ بەنداوی دھۆک، پڕۆژەیەکی ئاو لە سنووری ئاکرێ و کڕینی ئامێری ئەسفلتی بۆ بەڕێوەبەرایەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوونی دھۆک.

بڵند ئیبراھیم 

هەواڵی پەیوەندیدار