٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی ئەرمینیا گەیشتە هەولێر و لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ئەرمینیا گەیشتە هەرێمی کوردستان و لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.  

ڤاهگن خاچاتوریان دوای سەردانی بەغدا و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە گەیشتە هەرێمی کوردستان و لەلایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لێکرا.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی ئەرمینیا کۆدەبنەوە و باسی پەیوەندییەکانی هەردوولا، بەهێزکردنی پەیوەندیی ئابووری و وەبەرهێنان دەکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار