٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لقی 16 بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی پیرۆزبایی لە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- لقی 16ی ھەولێری پارتی دیموکراتی کوردستان پیرۆزبایی لە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دەکات، بە بۆنەی(١٣)ەمین ساڵیادی دامەزراندنیان.

ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی: 

بە بۆنەی 13ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان (KDP.info)، لقی 16ـی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ناوی بەرپرسی لق و کارگێڕ و لیژنە ناوچەکانی گشت ئۆرگانەکانی ڕێکخستنەکانی  سنووری لقی 16ی ھەولێری پارتی دیموکراتی کوردستان پیرۆزبایی گەرم ئاراستەی بەڕێوەبەر و ڕۆژنامەنووس و کارمەند و سەرجەم ھەڤاڵانی ماڵپەری پارتی دەکات.

لە ماوەی 13 ساڵی خەبات و تێکۆشان لە بواری ڕۆژنامەگەریی و گەیاندنی پەیام و بەرنامەی پارتیمان، ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان توانیویەتی لە پرسە نەتەوەیی و نیشتیمانییەکاندا ڕۆڵی کارای ھەبێت و خزمەتێکی بەرچاو بە جەماوەر و ئەندام و لایەنگرانی پارتیمان بکات و وەک مینبەرێکی باوەڕپێکراویش ھەواڵ و زانیاری دروست بگەیەنێتە ھاونیشتیمانییان، لێرەوە جارێکی دیکەش پیرۆزباییان لێ دەکەین و ئومێدی سەرکەوتنی زیاتر و بەردەوامییان بۆ دەخوازین و ھەمیشە سەرفرازبن.

 

لقی 16ـی ھەولێری پارتی دیموکراتی کوردستان

28-2-2024

هەواڵی پەیوەندیدار