٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ سێناتۆر تامی دەکوۆرت کۆبووەوە

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- ئەمڕۆ چوارشەممە مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە واشنتن، لەگەڵ سێناتۆر تامی دەکوۆرت ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی پیرانی ئەمەریکا کۆ بووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی حکوومەت کورتەیەکی دەربارەی دۆخی گشتی عێراق و گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ، بەتایبەتی دابینکردنی شایستە داراییەکان و بەشە بودجەی هەرێم و دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت و پاراستنی ئاسایش و ئارامیی هەرێمی کوردستان و مافی پێکهاتەکان خستەڕوو.

سێناتۆر تامی دەکوۆرت، پشتیوانیی خۆی بۆ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە و جەختی کردەوە کە هەموو هەوڵی خۆی دەخاتەگەڕ لە پێناو پاراستنی هەرێمی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێم و حکوومەتی فیدراڵ.

هەواڵی پەیوەندیدار