٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

یەکێتی ھاوردە و ناردنکاران پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی کرد

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- یەکێتی ھاوردە و ناردنکارانی ھەرێمی کوردستان، بە بۆنەی(١٣)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزباییان ئاراستەی بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبردن و کادیران و ڕۆژنامەنووسانی ماڵپەڕەکە کرد.

ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی: 

بۆ بەڕێزان لە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان (KDPinfo)

ب/  پیرۆزبایی

سڵاو و ڕێز

بەناوی سەرۆکی گشتی و سەرۆک لقەکانی یەکێتی ھاوردە و ناردنکارانی ھەرێمی کوردستانەوە، بەبۆنەی سیانزەیەمین ساڵیادی دامەزراندنی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان (KDPinfo)، جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبردن و کادیران و ڕۆژنامەنووسانی ماڵپەڕەکەتان دەکەین.

"ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان (KDPinfo)"  ئەزمونێکی سەرکەوتووی میدیا و ڕۆژنامەگەری کوردییە لە پانتایی میدیای دیجیتاڵی کوردیدا.

لە ئێستاشدا و لەم کاتی ھەژموونی دیجیتاڵی و بەرفراوانیەی سۆشیال میدیا "ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان (KDPinfo)" ڕەھەند و گرنگی خۆی لە دەستنەداوە و لای زۆرێک لە خوێنەران تایبەتمەندی و جێ دەستی نووسەران و ڕۆژنامەنووسانتان دیارە، ھەر لەم یادەدا جێی خۆیەتی سوپاس و دەستخۆشی لە بەڕێوەبەر و ستاف و ڕۆژنامەنووسانی ماڵپەڕەکەتان بەگشتی بکەین کە ھەواڵ و شڕۆڤەی ئابوورییتان فەرامۆش نەکردووە.

 

دووبارە پیرۆزە و سەرفراز و سەرکەوتووبن.

 

شێخ مستەفا شێخ عەبدولڕەحمان

سەرۆکی گشتی یەکێتی ھاوردە و ناردنکارانی ھەرێمی کوردستان

هەواڵی پەیوەندیدار