٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کاردەکەین بۆ ئەوەی بەرھەمە کشتوکاڵییەکانی ھەرێم ھەناردەی بەلجیکا بکرێ

سەرچاوە: KDP.info

یەکێتی ئەورپا _KDP.info_ نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەورپا گوتی: لە ھەوڵ و گفتوگۆ داین بۆ ئەوەی زەمینە خۆش بکەین بۆ ھەناردەکردنی بەرھەمە کشتوکاڵییەکانی ھەرێمی کوردستان بۆ وڵاتی بەلجیکا ، ئەوانیش ئامادەیی ھەموو ھاوکارییەکیان نیشانداوە.

دکتۆر دلاوەر ئاژگەیی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: لە برۆکسل لەگەڵ بەرێوبەری فەرمانگەی وەبەرھێنان و بازرگانی فلاندەرزی بەلجیکا بە مەبەستی ئامادەکردنی پلانێک بۆ دیڕاسەکردنی بازاڕی بەلجیکا بۆ ھەناردەکردنی بەرھەمە کشتوکالیەکانی ھەرێمی کوردستان لە ئایندەدا کۆبووینەوە.

نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەوروپا گوتیشی: ئەو سەردانە لە چوارچێوەی  ھەوڵەکانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دێت بۆ پێشخستن و بەبازاڕکردنی بەرھەمەکانی جووتیارانی کوردستان لە بازاڕەکانی جیھان، لایەنی بەلجیکا ئامادەیی تەواویان دەربڕی بۆ ھاوکاری کردنی ھەرێمی کوردستان و ڕێکاری پلانە پێویستەکان بۆ دەستپێکردنی کارەکان.
دەشڵێت: فلاندەرز ٨٠%یی ئابووری و بازرگانی وڵاتی بەلجیکای بەدەستە.

بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار