دیوی پشتەوەی سەردانەکەی سەرۆکوەزیرانی ھەرێم بۆ ئەمریکا

له‌باره‌ی گرنگی سه‌ردانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ واشنتۆن و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته زانیاری گرنگ ده‌خرێته‌ڕوو و چاودێرانی بواری نیوده‌وڵه‌تی و سیاسیش پێیان وایه گرنگە له‌م قۆناغ دا کورد ڕاشكاوانه قسه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی جیهاندا بكات.
ئێوارەی ڕۆژی (24ـی شوباتی 2024) بە بانگهێشتێکی فەرمی، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە واشنتنی پایتەختی ئەمەریکا، ڕۆژی 26ی2 سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان دیداری له‌گه‌ڵ ئەنتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا هه‌بوو، دواتر لە سێ کۆبوونەوەی جیادا، لەگەڵ هەر یەک لە باربارا لیف، یاریده‌ده‌رى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروبارى رۆژهه‌ڵاتى نزیك، عەزرا زییا، بڕیکاری وەزارەتی دەرەوە بۆ کاروباری ئاسایشی سڤیل و دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ و جیۆفری پیات، یاریدەدەری وەزیری دەرەوە بۆ سەرچاوەکانی وزە کۆبووەوە، 27ی2 سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، لەگەڵ هه‌ریه‌ك له سەرۆکی لیژنەی هێزە چەکدارەکانی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمەریکا و ژمارەیەک لە دامەزراوە و پەیمانگەی سیاسەت و هزر و لێکۆڵینەوەی ئەمەریکی و ئه‌نجوومه‌نی پیران كۆبووه‌وه، كۆبوونه‌كه بابه‌تی گرنگی تێدا باس كراوه كه به دیداری لوتكه‌ی ساڵ هه‌ژمار ده‌كرێت، چونکە وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به حكوومه‌تی هه‌رێمی گوتووە (حكوومه‌تی خۆڕاگر) جیا له‌وه‌ش ئەنتۆنی بلینكن، ئارامی باشووری كوردستان له هه‌موو ناوچه‌كه جیاده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت: (لە زۆر ڕووەوە پەیوەندییەكان لەگەڵ ئێوە لەناوچەكە ناوازەیە، جارێكی دیكە بە گرنگییەوە هەڵیدەسەنگێنین. حكوومەتی هەرێمی كوردستان هاوبەشێكی گرنگ بووە بۆ سەقامگیری لە ناوچەكە و ژینگەیەكی تەندروستی بۆ كەرتی تایبەت و لەناویشیاندا وەبەرهێنانی ئەمریكی ڕەخساندووە، ئەمەش بۆ ئێمە گرنگە).
له‌سه‌ر گرنگی سه‌ردانه‌كه خدر مه‌نتك، په‌رله‌مانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: ئەمەریکا یەکێکە لەو وڵاتانەی بەردەوام بە گرنگییەوە سەیری پێگەی هەرێمی کوردستان دەکات، لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و ناوچەکەش.
سەرکردەکانی ئەمەریکا هەمیشە بە گرنگییەوە باس لە ڕۆڵی کوردستان دەکەن و بە هاوبەش و هاوپەیمانێکی ستراتیژی وڵاتەکەیانی دەزانن، لە چەندین پرسیشدا پشتیوانی خۆیان بۆ هەرێمی کوردستان دووپاتکردووەتەوە.
ڕاشیگه‌یاند: شێوه‌ی پرۆتۆكۆلی پێشوازی له‌شاندی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی مه‌سروور بارزانی، له ئاستی لووتكه بوو، بۆ یه‌كه‌م جاره له‌به‌رده‌م وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، مایك به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ دانراوه و له به‌رانبه‌ر سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان ستایشی كوردستان ده‌كات، ئه‌م دیداره دیپلۆماسییه كاته‌كه‌ی زۆر گرنگ بوو، چونكه بۆچونێك له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دروست بووه به‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا هاوپه‌یمانه‌كانی له‌ناوچه‌كه جێده‌هێڵێت، به ڕووێكی دیكه‌وه باس له‌وه ده‌كرێت ئه‌مه‌ریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هاوپه‌یمانه‌كانی له‌ده‌ست داوه، به‌ڵام پێم وایه ئه‌م شێوه پێشوازیكردنه‌ی ئەمەریکا له شاندی كوردستان په‌یامێك بوو بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوەڕاست و جیهانیش، ڕه‌نگە ئه‌مه‌ریكا به‌و دیداره وه‌ڵامی زۆر پرسی له ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست دابێته‌وه، هه‌رێمی كوردستان فاكته‌ری گرنگ و سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌یه جیاوازه له دۆخی ئه‌فغانستان و سوریا و لوبنانیش جیاوازیشه له دۆخی كوردستانی رۆژئاوا و رۆژهه‌ڵات و باكووریش، چونكه ئه‌مه‌ریكا له باشووری كوردستان روونتر سیاسه‌ت ده‌كات
هه‌رله‌م باره‌وه د.كرمانج عوسمان، شارەزای یاسای نێودەوڵەتی بۆ ماڵپه‌ری فه‌رمی ی راگەیاند: "لە ماوەی دوو ڕۆژی رابردوودا، مه‌سرور بارزانی ژمارەیەك دیداری گرنگی له‌گه‌ڵ بەرپرسانی باڵای ئەمریكا هەبووە، لەنێویشیاندا ئه‌نتۆنی بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا. ئه‌م سه‌ردانه دوو جار گرنگه، یەكەمیان لەبەر ئەوەی سه‌ردانێكی فه‌رمییه بۆ ئه‌مه‌ریكا و لەسەر بانگهێشتی خودی ئەمریكایە. دووەمیش بانگهێشتەكە لە كاتێكدا كراوە كە فشاری گەورە لەسەر هەرێمی كوردستان هەیە. هەروەك دەبینین ئەمجارە حكوومه‌تی فیدڕاڵی و دادگای فیدرالی بۆ دژایەتیكردنی هەرێمی كوردستان و قەوارەكەی بەكار دەهێندرێن.“
ڕوونیشی كردەوە: ”به‌شێكی گرنگی ئه‌م سه‌ردانه ئه‌وه‌یه كه ئەمریكا وڵاتێكی زلهێزه و جارێكی دیكە بە فەرمی پشتیوانیی خۆی بۆ قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان دووپات كردەوە. ئەمریكا بە راشكاوانە په‌یامی داوه‌ته كوردستان و به هاوبەشی راسته‌قینه ناوی بردووە. دڵنیام ئه‌و سه‌ردانه چه‌ندین بواری دیكه ده‌گرێته‌وه، بە تایبەتیش لە بواری وزه كە ئەم سه‌ردانه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی نه‌وت و گازی كوردستان هه‌نارده بكرێته‌وه. جگە لەوەش، ڕۆڵی دەبێت لە كەمكردنەوەی فشارەكانی عێراق لەسەر هەرێمی كوردستان، چونكە ئاسان نییە فشار بخرێتە سەر هاوبەشێكی سەرەكیی ئەمریكا له‌بیرمان نه‌چێت له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ به‌شه‌كانی كوردستان جیاوازه، هه‌رێمی كوردستان یان باشووری كوردستان بۆ ئه‌مه‌ریكا پره‌نسیبێكی بنەڕەتییە، به‌ڵام ده‌بینین سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌رانبه‌ر به ڕۆژئاوای كوردستان سیاسه‌تێكی تاكتیكییه، بۆ ڕۆژهەڵاتی كوردستانیش تا ئێستا هەڵوێستی نەبووە و به‌رانبه‌ر به باكووری كوردستانیش هه‌ڵوێستی جیاوازه و هیشتا ناڕوونە، بەڵام هەرێمی كوردستان وەك هاوبەشێكی بنەڕەتی ناو دەبات.
هاوكات د.ناسیح حه‌بیب، مامۆستای زانكۆی هه‌ڵه‌بجه بۆ ماڵپه‌ری فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگه‌یاند: چوونی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان بۆ ئه‌مه‌ریكا و پێشوازی له‌و ئاسته باڵایه ڕه‌هه‌ندی جیاوازی هه‌یه له‌ڕووی كاته‌وه ناوچه‌كه و جیهان له گۆڕانكاری و شه‌ڕێكی پێشوه‌خته دایه به‌تایبه‌ت شه‌ڕی دووساڵه‌ی ئۆكراینا و ڕووسیا و شه‌ڕی غه‌زه و هێرشی میلیشیاكان له یه‌مه‌ن و عێراق و لوبنان بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه و كاردانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا و هێرشی پێچه‌وانه‌یان ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ زیاتر بووه و ناوچه‌كه‌ی گرتووه‌ته‌وه، هه‌رێمی كوردستان له‌م ناوه‌نده‌دا ڕووبه‌ڕووی گوشاری به‌غدا و هێرشی میلیشیاكان و گرووپه له‌یاسا ده‌رچووه‌كان بووه‌ته‌وه و قه‌واره‌ی هه‌رێم له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی ئابووری و سیاسییدایه ماوه‌ی 11 مانگه هه‌نارده‌ی نه‌وتی كوردستان ڕاگیراوه، وێڕای ئه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان به‌ره‌ده‌وام له‌هه‌وڵدایه بۆ ڕه‌وانەوه‌ی گوشاره‌كان، خۆشبه‌ختانه هه‌وڵه دیپلۆماسی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به ئاراسته‌ی چاره‌سه‌ری ئه‌و پرسانه‌ن، ئه‌م سه‌ردانه بۆ ئه‌مه‌ریكا هه‌وڵێكی نوێی دیپلۆماسیانه‌یە بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و پرسانه.
گوتیشی: شێوازی پێشوازی گه‌رمی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و ناوه‌ندی گه‌وره‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ شانده‌كه چاره‌سه‌ری لێ به‌دی ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی كوردستان ڕزگاربێت له‌و گوشارانه.




