٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کۆمسیۆن: بۆ دەستکردن بەئامادەکاریەکان چاوەڕێی مەڕسومی ھەرێمیی دەکەین

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا _KDP.info_  گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق گوتی: داوامان کردووە سەرەتای مانگی شەش ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدرێت، ئێستا بۆ دەستکردن بە ئامادەکارییەکان چاوەڕێی مەڕسومی ھەرێمیین بۆ ئەوەی بە فەرمیی وادەی ھەڵبژاردن دیاری بکرێت.

جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ئێمە وەکو کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق پێشنیارمان کردووە لە مانگی حوزیران لە ٥ بۆ ١٠ی مانگ ڕۆژێک دیاری بکرێت بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، ئێستا چاوەڕێی مەڕسومی سەرۆکایەتیی ھەرێم دەکەین بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی فەرمیی وادەیەک دیاری بکات بۆ ئەوەی دەست بە ئامادەکاری بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکەین.
جومانە غەلای گوتیشی: بڕیارە سەرەتای ھەفتەی داھاتووش وەکو کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان لە ھەرێمی کوردستان لە پارێزگای ھەولێر لەگەڵ لایەنەکان کۆبینەوە وەکو ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، بۆیە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان ئامادەیە بۆ ئەوەی ھەڵبژاردن لەو وادەیەی دیاریمان کردووە ئەنجام بدات و ھیچ گرفتێکمان لەبەردەم نییە.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار