بە گوژمەی زیاتر لە ٣ملیۆن دۆلار پڕۆژەی پیشەسازی شێخان جێبەجێ دەکرێت

شێخان _KDP.info_ سەرۆکی شارەوانی قەزای شێخان گوتی: لە قەزای شێخان پڕۆژەی پیشەسازی شێخان بە گوژمەی ٣ملیۆن دۆلار جێ بەجێ دەکرێت کە بەشێوەیەکی زۆر مۆدێرن و سەردەمیانە دروست دەکرێت و ھەلی کاریش بۆ ھەزار کەس دەڕەخسێنێت.
خالد نەرمۆ، سەرۆکی شارەوانی قەزای شێخان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: پڕۆژەی دروستکردنی پیشەسازی شێخان پڕۆژەیەکی وەبەرھێنانە لە قەزای شێخان کەوتە بە گوژمەی ٣ملیۆن و ١٥ھەزار دۆلار و لەسەر ڕووبەری ٢٠ھەزار و ٣٢٨مەتر دووجا کەوتە بواری جێبەجێکردن کە ٢٠٤ دوکان لەخۆ دەگرێت، ئەمە ھەنگاوێکی زۆر گرنگە و بەشێوەیەکی سەردەمیانە و مۆدێرن دروست دەکرێت و دەبێتە ھۆی ڕێکخستنی شوێنی چاککردنەوەی ئۆتۆمبێل و سودی زۆری بۆ شوفێران دەبێت.
هاوکات دەرفەتی کاری زیاتریش دەڕەخسێنێت، جگە لەوە لە دروستکردنی پڕۆژەش ژمارەیەکی زۆری خەڵک ھەلی کاریان بۆ دەڕەخسێت، ئەمەش یەکێکی دیکەیە لە ھەنگاوە باشەکانی ئەو پڕۆژەیە، چونکە پیشەسازی ئێستا بەشێوەیەکی زۆر ڕێکوپێک دروست نەکراوە.
نەرمۆ باسی لەوەش کرد: ئێمە زەویەکەمان دابین کردووە، پڕۆژەکەش لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی وەبەرھێنانی دھۆک و وەبەرھێنەرێک ئەنجام دەدرێت و ئیدارەی قەزای شێخانیش چاودێری دەکات.
بڵند ئیبراھیم




