٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەکتەبی سیاسی: جێدەستی ماڵپەڕی فەرمیی پارتیمان لەو تەمەنەی کارکردنیدا مایەی دەستخۆشییە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، (١٣)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان پیرۆز دەکات، ئەمەی خوارەوە دەقی پیرۆزبایینامەکەیە: 

بەڕێزان/ بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبردن و نووسەرانی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان(KDP.info).

ئەمڕۆ (١٣)ساڵ بەسەر دامەزراندنی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان (KDP.info) تێدەپەڕێ، ماڵپەڕی فەرمیی پارتیمان وەک کەناڵێکی میدیایی توانیویەتی شانبەشانی ئۆرگان و دامودەزگاکانی تری ڕاگەیاندنی پارتیمان ڕۆڵی دیار و شیاوی خۆی لە بواری میدیای ئەلکترۆنیدا ببینێت، بەمەش خزمەت بەو پانتاییە بکات بە جۆرێک بە پێی سیستمێکی گونجاو و ڕاست و دروست رۆژانە ئەو پەیامەی  بە خوێنەرانی بگەیەنێت.

جێدەستی ماڵپەڕی فەرمی (KDP) لەو تەمەنەی کارکردنیدا ڕوون و دیار و مایەی دەستخۆشییە، ئومێدەوارین بۆ کارنامەی داهاتووتان بە پلانی ڕێکوپێک زیاتر لە هەموو روویەکەوە بەرەو پێش بچن و وەک هەمیشە پێشەنگ بن و خزمەت بەو بوارە بکەن.

بەو بۆنەیەوە و وێڕای گەرمترین پیرۆزباییمان لە ئێوە و خوێنەرانی ماڵپەڕی فەرمی(KDP)، پشتیوانیی خۆمان بۆ ئێوە دووپات دەکەینەوە و هەر سەرکەوتوو بن.  

 

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

٢٨ ی شوباتی ٢٠٢٤

 

هەواڵی پەیوەندیدار