نوێنه‌ری فراكسیۆنی پارتی به‌شداری پرسه‌ی شێخ كازم ئال منشد ده‌كات

ئه‌مڕۆ نوێنه‌ری فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌شداری پرسه‌ی سه‌رۆك هۆزێکی کرد و په‌یامی پارتی دیموكراتی كوردستانی پێگه‌یاندن.

ئه‌مڕۆ خدر مه‌نتك، په‌رله‌مانتاری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان به نوێنه‌رایه‌تی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق له‌گه‌ڵ (شێخ عارف مخبر ئهلبعلوانی) یه‌كێك له شێخه‌كانی عه‌شیره‌تی ئهلبلعلوان له شاری ڕومادی به‌شداری پرسه‌ی (شێخ كازم ئال منشد ئه‌میری قه‌بیله‌ی ئالغزیان كرد له شاری ناسریه و په‌یامی هاوخه‌می فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستانیشی گه‌یانده خاوه‌نی پرسه‌كه و هیوای خواست ئه‌مه دوا ناخۆشییان بێت.




