٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پسپۆرێکی ئابووری" عێراق دەیەوێ ناکۆکی بخاتە نێو پارێزگاکانی ھەرێم"

سەرچاوە: KDP.info

پسپۆرێکی ئابووری پێی وایە، حکوومەتی فیدڕاڵ دەیەوێ تەنیا مووچەی ئەم مانگە رەوانە بکات و دەشڵێ، دروست کردنی بەھانە بۆ ئەوەی لەماوەی مانگێکدا ئاماژەیە مانگی داھاتوو بەغدا مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان رەوانە ناکات.

د. کاوە دۆسکی، پسپۆری ئابووری بە مالپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند" حکوومەتی عێراق زۆر بە لێزانین کار دەکات دژی ھەرێمی کوردستان و دەیەوێ ئەم مانگە مووچەی فەرمانبەران رەوانە بکات و مانگی داھاتوو مووچە نەنێرێت، چونکە زۆر ئەستەمە لەماوەی یەک مانگدا ھەموو فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان ژمارەی بانکی دروست بکەن و ئەگەر  بەو سیاسەتەی ئێستای حکوومەتی عێراق بێت مانگی داھاتوو مووچە بۆ فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان خەرج ناکرێت.
ئەو پسپۆرەی ئابووری گوتیشی" بانکەکانی رەشید و رافیدەین لقیان لە ھەرێمی کوردستان نیە و مەرجی حکوومەتی فیدڕاڵیش کردنەوەی ژمارە بانکیە لەو دوو بانکانە، پێویستە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاگاداری قۆناغی داھاتوو بێت، چونکە عێراق نیازی ھەیە راستەوخۆ لیستی مووچە لە پارێزگاکان وەر بگرێت و دەیەوێ گورزێکی کۆشندە لە قەوارەی ھەرێمی کوردستان بدات و ناکۆکی بخاتە نێو پارێزگاکان.

د. کاوە دۆسکی پێی وایە" نەدەبوو ئەندامانی کوردی نێو لیژنەی دارایی لە کۆبوونەوەی دوێنێی لەگەل وەزیری دارایی فیدڕاڵ رەزامەند بوونایە لەسەر ئەو خالەی دەڵێت، پێویستە لەماوەی مانگێکدا ھەموو فەرمانبەران ژمارەی بانکی بکەنەوە، لەبەر ئەوەی دروست کردنی ژمارەی بانکی ئیتیحادی ئەرکی حکوومەتی فیدڕاڵە و حکوومەتی عێراق ماوەی چەندین ساڵە کار دەکات ھەتا توانیویەتی ژمارەی بانکی بۆ فەرمانبەرانی بکاتەوە چوون ھەرێم دەتوانێت لەماوەی یەک مانگدا ژمارەی بانکی باکاتەوە.
قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار