٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ باڵیۆزى نوێى فه‌ره‌نسا كرد

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2024/2/26 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ دیدارێكدا له‌ هه‌ولێر له‌گه‌ڵ به‌ڕێز پاتریك دورێل باڵیۆزى نوێى فه‌ره‌نسا له‌ عێراق، وێڕای هیواى سه‌ركه‌وتن له‌ ئه‌ركه‌كه‌یدا، جه‌ختى له‌ خواستى هه‌رێمى كوردستان بۆ بره‌‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا دووپات كرده‌وه‌ و سوپاسی پشتگیریی به‌رده‌وامی فه‌ره‌نسای بۆ عێراق و هه‌رێمی کوردستان کرد.

لاى خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز دورێل خۆشحاڵیى خۆى به‌ ده‌ستبه‌كاربوونى وه‌ك باڵیۆزى وڵاته‌كه‌ى له‌ عێراق نیشاندا و دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ فه‌ره‌نسا به‌ بایه‌خ و گرنگییه‌كى زۆره‌وه‌ له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت و له‌ هاوكارى و پشتگیرییان به‌رده‌وام ده‌بێت.

له‌ ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌دا هه‌ردوولا بیروڕایان ده‌رباره‌ى دۆخى سیاسى و ئه‌منیى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، به‌تایبه‌تى گرنگیى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان و په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا گۆڕییه‌وه‌، هه‌روه‌ها باسیان له دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ و لێكه‌وته‌كانى كرد.

هەواڵی پەیوەندیدار