وه‌زیری ده‌ره‌وه: بۆ ئه‌مه‌ریكا گرنگه هه‌رێمی كوردستان سه‌ركه‌وتوو بێت

ئەمه‌ریكا-KDP.info- سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سروور بارزانی له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نتۆنی بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا جه‌ختی كرده‌وه هه‌رێمی كوردستان پێزانینی بۆ په‌یوه‌ندی و هاوبه‌شییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا هه‌یه، هاوكات بلینكن رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌رێمێكی ناوازه‌یه له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌مه‌ریكا له‌و چوارچێوه‌یه‌دا پێزانینی بۆ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه.
ئه‌نتۆنی بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سروور بارزانی رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا هاوبه‌شییه‌كی دوورودرێژی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و ئه‌و هاوبه‌شییه له‌سه‌ر به‌های هاوبه‌ش و به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش و قوربانیدانی هاوبه‌ش و مێژووی هاوبه‌ش بونیات نراوه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌مه‌ریكا رژده له‌سه‌ر درێژه‌پێدان و به‌رده‌وامیدان به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان. گوتیشی، وه‌ك وه‌زیری ده‌ره‌وه چه‌ندین ساڵه له‌و بواره كارده‌كات و گرنگی زۆری پێ ده‌دا.
بلینكن سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ پشتیوانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به رێژه‌ی 360 پله به‌رده‌وام ده‌بێت. روونیشیكرده‌وه له دیدار و كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سروور بارزانیدا جه‌خت له هاوبه‌شیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌نه‌وه.
جه‌ختیشیكرده‌وه هه‌رێمی كوردستان هه‌رێمێكی ناوازه‌یه له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، كه ئه‌مه‌ریكا له‌و چوارچێوه‌یه‌دا پێزانینی بۆ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هۆكاری سه‌قامگیرییه بۆ ناوچه‌كه، ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌مه‌ریكاش گرنگه، چونكه وه‌به‌رهێنانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه‌دا هه‌یه.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌مه‌ریكا و هه‌رێمی كوردستان چه‌ندین قۆناغییان به‌یه‌كه‌وه تێپه‌ڕاندووه و هاوشانی یه‌كدی كاریان كردووه و به‌یه‌كه‌وه به‌سه‌ر دۆخه سه‌خته‌كاندا زاڵ بوونه. گوتیشی، ئه‌م قۆناغه‌ش به‌ده‌ر نییه له ئاڵنگاری و كێشه. دووپاتیشیكرده‌وه بۆ ئه‌مه‌ریكا گرنگه هه‌رێمی كوردستان سه‌ركه‌وتوو بێت و گه‌لی كورد یه‌كگرتوو و یه‌كده‌ست بێت كه ئه‌مه به لای ئه‌مه‌ریكاوه گرنگه.
هه‌روه‌ها وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌خێرهاتنی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سروور بارزانی كرد و رایگه‌یاند له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی نێوانیاندا هه‌موو ئه‌و پرس و ته‌وه‌رانه تاوتوێ ده‌كه‌ن.
له‌لای خۆیه‌وه سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سروور بارزانی سوپاسی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و بانگهێشتنامه‌كه‌ی كرد و خۆشحاڵی خۆی به سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ واشنتن ده‌ربڕی و رایگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان به شانازییه‌وه خۆی به هاوبه‌شی ئه‌مه‌ریكا ده‌زانێت و له‌و روانگه‌یه‌شه‌وه به‌یه‌كه‌وه قۆناغی سه‌ختیان بڕیوه و سوپاسگوزاره و پێزانینی خۆی به‌رامبه‌ر به پاڵپشتییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌رده‌بڕێت.
سه‌رۆكوه‌زیران ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هه‌رێمی كوردستان رووبه‌ڕووی ئاڵنگاری زۆر بووه‌ته‌وه و له كۆبوونه‌وه‌یاندا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا مه‌به‌ستیانه گفتوگۆ له‌و باره‌یه‌وه بكه‌ن.
سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان باسی له‌وه‌ش كرد، ئامانجیانه له كۆبوونه‌وه‌كاندا گفتوگۆ له‌باره‌ی ئاڵنگارییه‌كان و به‌ره‌وپێشچوونه‌كانی عێراق و ناوچه‌كه و په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
ئێوارەی رۆژی (24ـی شوباتی 2024) بە بانگهێشتێکی فەرمی، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە واشنتنی پایتەختی ئەمەریکا و بەگوێرەی راگەیەندراوی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی، چەندین دیداری لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە لە کۆشکی سپی، وەزارەتی دەرەوە و کۆنگرێس دەبێت کە تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکان، پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا و دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتی عێراق و ناوچەکە دەبێت.




