٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کاکەشین: ئاسانکاری و ھاوکاری حکوومەت وای کرد نرخی بەنزین دابەزێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر _KDP.info_ بەڕێوەبەری سووتەمەنی ھەولێر گوتی: بەھۆی ھاوکاریکردنی حکوومەت و ئاسانکاریکردن نرخی بەنزینی بازرگانی کوالێتی باش دابەزیوە بۆ خوار ئەو نرخەی حکوومەت بە ھاووڵاتییانی دەدات چونکە ئێستا نرخی  بەنزینی  بازرگانی کوالیتی باش لە خوار ٧٥٠ دینارە.
ئاری کاکەشین، بەڕێوەبەری سووتەمەنی ھەولێر، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، ھۆکاری  هەرزانبوونی نرخی بەنزین لە ھەرێمی کوردستان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھاوکارە و ئاسانکاریش دەکات، ئەمەش وای کردووە ھەم لە پاڵاوگەکان بەنزین هەرزان بکرێت ھەم لە ھاوردەکردنی بەنزین کە ئاسانکاری بۆ بازرگانان دەکرێت و دەرفەتیان پێدەدرێت بەنزین ھاوردە بکەن هەرزان بێت، چونکە  ئاسانکاری بۆ بازرگانان بکرێت  کێبڕکێ دروست دەبێت و ھەوڵ دەدرێت بە هەرزانترین نرخ بەنزین بدرێتە ھاووڵاتییان، چونکە ئێستا ھەم  بەنزینی حکوومی دابەش دەکرێت ھەم ئەوەی ھاوردە  دەکرێت کوالێتیان باشە، بەڵام  ھەندێک  بەنزینخانە  ئەو بەنزینەی ھاوردە دەکرێت لەگەڵ بەنزینی خراپ تێکەڵی دەکەن و بە ھاووڵاتییانی دەفرۆشن، بۆیە کوالیتی خراپ دەبێت، بۆ ئەمەش ئێمە بەردەوام چاودێریان دەکەین، ئەوەی ئەو کارە بکات سزای دەدەین.
ئاری کاکەشین باسی لەوەش کرد: ئێستا بەنزینی  کوالێتی باش نرخی لە نێوان ٧٠٠ بۆ ٧٥٠ دینارە و ئەگەر نرخی لە ٧٠٠ دینار کەمتر بێت بڕوا ناکەم کوالێتی باش بێت، چونکە بازرگانان ئێستا دەتوانن بەنزینی کوالێتی  باش بە ٧٠٠ بۆ ٧٥٠ دینار بفرۆشن و قازانجی خۆشیان بکەن.
کاکەشین  باسی لەوەش کرد: ئێمەش بەردەوام ڕۆژانە ١٧ بۆ ١٨ تەنکەر بەنزینی حکوومی دابەش دەکەین کە بە گشتی دەگاتە ٣٦ھەزار لیتر.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار