٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆککۆماری تورکیا پرسەنامەیەک ئاراستەی سەرۆک بارزانی دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بۆ كۆچی دوایی خاتوو (زەكیا مستەفا بارزانی) سەرۆککۆماری تورکیا پرسەنامەیەک ئاراستەی سەرۆک بارزانی دەکات

لە پرسەنامەکەی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سەرککۆماری تورکیا بۆ سەرۆک بارزانی هاتووە، "بە داخ و پەژارەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو زەکیا مستەفا بارزانی، خوشکی بەڕێزتانم پێگەیشت و لە ناخی دڵمەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خۆتان و ماڵباتی بەرێزتان دەکەم."

لە بەشێکی دیکەی پرسەنامەکەدا، ئه‌ردۆغان بۆ سه‌رۆك بارزانی نووسیویەتی، "لەم بۆنە خه‌مناكەدا‌ بە ناوی خۆم و گه‌لی توركیاوە هیوای ته‌ندروستییه‌كی باشتان بۆ دەخوازم.

هەواڵی پەیوەندیدار