سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بە وەكالەت بەشداری لە پرسەی خوشكی سەرۆك بارزانی دەكات

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ یەكشەممە، موحسین مەندەلاوی، سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە وەكالەت، بەیاوەری ژمارەیەك پەرلەمانتار، بەشداری لە پرسەی خوشكی سەرۆك بارزانی كرد كە لە شارۆچكەی پیرمام بەڕێوەچێت.
سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە وەكالەت، سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی ئاراستەی سەرۆك بارزانی كردوو داوای لە خودای مەزن كرد خوالێخۆشبوو (زەكیا مستەفا بارزانی) بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات.




