٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەحموود عەباس سەرەخۆشی لە سەرۆك بارزانی دەكات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- مەحموود عەباس سەرۆكی دەسەڵاتدارێتیی فەلەستین، لە پێوەندییەكی تەلەفۆنیدا بەبۆنەی كۆچی دوایی (زەكیا مستەفا بارزانی)، پرسە و سەرەخۆشی بە سەرۆك بارزانی گەیاند.

پرسەی خوالێخۆشبوو (زەكیا مستەفا بارزانی) خوشكی سەرۆك مەسعوود بارزانی، لە پیرمام بە بەشداریی ژمارەیەكی زۆر لە سەركردەی لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق بەڕێوە دەچێت.

بارەگای بارزانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوە كردبوو، پرسەی خوشكی سەرۆك بارزانی بۆ ماوەی سێ رۆژ، پێش نیوەڕۆ و ئێوارانیش لە هۆڵی تەشریفاتی بارەگای بارزانی لە پیرمام بەڕێوە دەچێت.

هەواڵی پەیوەندیدار