پێكهاته‌كان بۆ KDP: پشتیوانی سه‌رۆك بارزانی له هه‌موو بڕیارێك گرنگتره

پێكهاته‌كانی كوردستان ستایشی رۆڵی سه‌رۆك بارزانی ده‌كه‌ن به‌وه‌ی داكۆكیكاری سه‌رسه‌ختی پێكهاته‌كان بووه و دەڵێن، بڕیاری دادگای فیدرالی سیاسییه و ڕه‌چاوی ئه‌و پێكه‌وه‌ژیانه نه‌كراوه كه له كوردستان هه‌بووه.
ڕۆژی 21ی 2ی 2024 دادگای فیدرالی چه‌ند بڕیارێكی ده‌ركرد كه تایبه‌ت بوو به هه‌رێمی كوردستانه‌وه، یەکێک لە بڕیارەکانى دادگەى باڵاى فیدراڵیى عێراق بە نادەستوریی زانینى کورسیی کۆتاکانە، بەپێی بڕیارەکەی دادگە، 11 کورسییەکەی کۆتای کریستیان، ئەرمەن و تورکمان نامێنێنن، ئەو 11 کورسییەى کۆتاکان بە دوو قۆناخ زیادکراون، لە ساڵى 1992 بە بڕیارێکى ئەنجوومەنى باڵاى سیاسیى بەرەى کوردستانى پێنج کورسی بۆ کریستیانەکان زیادکرا، دواتر لە هەموارى یاساى هەڵبژاردنى ساڵى 2009 پێنج کورسی بۆ تورکمان و کورسییەک بۆ ئەرمەنەکان زیادکرا.
بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدرالی، نیگه‌رانی پێكهاته‌كانی كوردستانی لێكه‌وته‌وه و له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نووسی ئه‌و بڕیاره‌یان ڕەتكرده‌وه و به بڕیارێكی سیاسی‌یان زانی، پێكهاته‌كان پێیان وایه ئه‌وه‌ی داكۆكی له‌وان ده‌كات سه‌رۆك بارزانییه و هه‌میشه پشتیوانیان بووه، له‌م باره‌یەوه محه‌مه‌د ئیلخانی، ئه‌ندامی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان له لیستیی پارتی گه‌شه‌پێدانی توركمان بۆ ماڵپه‌ری فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: ئه‌و بڕیاره نیگه‌رانی هه‌موو پێكهاته‌كانی كوردستانی لێكه‌وته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌ك ته‌نیا ده‌ستوه‌ردانه له كورسی پێكهاته‌كان به‌ڵكو هه‌موو كورسیه‌كانی په‌رله‌مانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووره له كاتێكدا له هه‌مواری یاسای ساڵی 2009دا ده‌نگ له‌سه‌ر كورسی پێكهاته‌كان له په‌رله‌مان دراوه و هیچ به‌ركه‌وته‌یه‌كی له‌گه‌ڵ ده‌ستووری عێراق نییه، بۆیە هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووره، لێره‌دا دادگای فیدرالی دوو هه‌ڵه‌ی كردووه، یه‌كه‌میان بڕیاری پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوور داوه، دووه‌میس له‌جیاتی ئه‌وه‌ی دادگا پشتیوانی له پێكهاته‌كان بكات به پێچه‌وانه‌وه بڕیاری له‌دژ داون، واته دادگای فیدرالی نه‌یتوانی له چوارچێوه‌ی ده‌ستوور بڕیار بدات.
له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی سه‌رۆك بارزانی، له بابه‌تی پشتیوانی پێكهاته‌كان، ئیلخانی، ئه‌وه‌ی خسته ڕوو: سه‌رۆك بارزانی له هه‌مواری یاساكانی پێشووتر ڕۆلی گه‌وره‌ی هه‌بووه له پشتیوانی توركمان و پێكهاته‌كانی دیكه، سه‌رۆك بارزانی رۆڵی هه‌بووه له‌وه‌ی مافه‌كانمان زه‌وت نه‌كرێت، له چه‌ندین كۆبوونه‌وه ئاماژه‌ی پێكردووه كه ئه‌مانه خه‌ڵكی ڕه‌سه‌نی ئه‌م وڵاته‌ن و ده‌بێت پشتیوانی‌یان بكرێت و ده‌بێت پێكه‌وه‌ژیان قبوڵ بكرێت، له كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتیش كه دوای بڕیاری دادگای فیدرالی ئه‌نجام دراوه له به‌یاننامه‌ی كۆتایی جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، پشتیوانی پێكهاته‌كانن، ئه‌م پشتیوانییه بۆ ئێمه دڵخۆشكه‌ره و ناكرێت پێكهاته‌كان غه‌دریان لێ بكرێت ئیستاش به‌هۆی پشتیوانی سه‌رۆك بارزانی خه‌ریكه پێكهاته‌كانی دیكه‌ی عێراقیش داوا ده‌كه‌ن هاوشێوه‌ی كوردستان له ناوچه‌كانی دیكه ژیانیان پارێزراوبێت.
هه‌ر له‌م باره‌یەوه دیڤد ئامانج عمان، سیاسه‌ته‌مه‌داری كریستیان بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: بڕیارەکەی دادگەی فیدراڵی نادروستە و کاریگەریی خراپی دەبێت لە داهاتوودا، چونكه ئه‌وه‌ی كراوه پێكه‌وه‌ژیان له‌ناو ده‌بات له كوردستان، ئه‌م په‌رله‌مانه په‌رله‌مانی ته‌نیا پێكهاته‌یه‌ك نییه هی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستانه، یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان جێگەی شانازی هەموو لایەن و پێکهاتەکان بوو، هەمووان شانازییان پێیەوە دەکرد، بەڵام نەهێشتنی کۆتا کارێکی خراپە و کاریگەری خراپی ده‌بێت و كۆچ ده‌ست پێده‌كات له‌لایه‌ن پێكهاته‌كانه‌وه.
ڕایشیگه‌یاند: ئەگەر نوێنەرمان لە پەرلەمان نەبێت، مافەکانمان ناپارێزرێن، نوێنه‌رانی پێكهاته‌كان ده‌بێت مافه‌كانمان له په‌رله‌مان زامن بكه‌ن، بەڵام ئێستا هەر بڕیارێک بدرێت، پێكهاته‌كان لێی بێبەش دەبن، ئەوەش جێگەی نیگەرانییە.
له‌باره‌ی ڕۆڵی سه‌رۆك بارزانییه‌وه، ده‌ڵێت: سه‌رۆك بارزانی تاكه خه‌مخۆری هه‌موو پێكهاته‌كانه، كاتێك سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان به‌تایبه‌ت كریستیانه‌كان له هه‌موو ناوچه‌كانی عێراقه‌وه هاتوون بۆ هه‌ولێر ئه‌مه ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه له سێبه‌ری سه‌رۆك بارزانیدا مه‌سیحییه‌كان به ئارامی ژیانی خۆیان ده‌كه‌ن، سه‌رۆك بارزانی له هه‌موو ده‌قه یاساییه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق و كوردستانیش ڕۆڵی هه‌بووه به ئاراسته‌ی پشتیوانی مه‌سیحی، توركمان، ئه‌رمه‌ن و كاكه‌ییه‌كان، تا سه‌رۆك بارزانی هه‌بێت پێكهاته‌كان ناترسن و له‌ڕووی سیاسی و ئارامییه‌وه و بڕیاری سه‌رۆك بۆ پێكهاته‌كان له هه‌موو شت گرنگتره.




