٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

عەلوەیەکی ھاوچەرخ لە ئاکرێ دروست دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

دھۆک _KDP.info_ بەڕێوەبەری گشتی وەبەرھێنانی دھۆک گوتی: عەلوەیەکی گەورەی ھاوچەرخ لە ئاکرێ دروست دەکرێت کە دەبێتە دووەم گەورەترین عەلوە لەدوای عەلوەی ھەولێر لە ھەرێمی کوردستان.
دکتۆر ھەڤال سدیق، بەڕێوەبەری گشتی وەبەرھێنانی دھۆک، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: لە قەزای ئاکرێ پڕۆژەیەکی وەبەرھێنان لە قۆناغی جێبەجێکردن دایە، ئەویش دروستکردنی عەلوەیەکی ھاوچەرخە کە دەبیتە دووەم گەورەترین عەلوە لە دوای عەلوەی ھەولێر لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان، جوتیارانی سێ قەزای ئاکرێ و بەردەڕەش و شێخان سوودی لێ وەردەگرن و ھەموو پێداویستی تێدایە و دەتواندرێت بەرھەمی ناوخۆ لەو عەلوەیە ساخبکرێتەوە و بۆ شارەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستانیش ھەناردە بکرێت.
دکتۆر ھەڤال سدیق گوتیشی: عەلوەکە لسەر ڕووبەرێکی گەورە دروست کراوە و شوێنی ساخکردنەوەی ھەموو جۆرە بەرھەمێکی تێدا دەبێتەوە، چونکە کۆگای زۆر و شوێنی فرۆشتنی بەرھەمەکان و ھەڵگرتنی بەرھەمەکان و ژمارەیەکی زۆر دوکانی تێدایە، ئێستا بیناکان بەرزکراونەتەوە و بەردەوام بە باشی کاری تێدا دەکرێت کە بەگوژمەی نزیکەی ١٩ملیۆن دۆلار لەسەر ڕووبەری نزیکەی ٢٤٥ھەزار مەتر دروست دەکرێت کە نزیکەی ٩٧ دۆنم زەوییە، بۆیە ژێرخانەکەی تەواوکراوە و چاوەڕێ دەکرێت تا ساڵی داھاتوو تەواو بێت و بکەوێتە خزمەت جوتیارانی ھەرسێ قەزا.

بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار