رێوڕەسمی چلەی ماتەمینی شەهید پێشڕەو دزەیی و ژینای كچی دەستیپێکرد

ھەولێر-KDP.info- رێوڕەسمی چلەی ماتەمینی شەهید پێشڕەو دزەیی و ژینەی کچی لە شاری هەولێر بەڕێوەدەچێت. لە رێوڕەسمەکەدا پێشانگەیەکی وێنەییش کراوەتەوە.
ئەمڕۆ شەممە، کاتژمێر 10:00ـی بەیانی، رێوڕەسمی چلەی ماتەمینی شەهید پێشڕەو دزەیی، ژینەی کچی لە شاری هەولێر، بە بەشداریی کەسوکارەکانیان و بەرپرسانی حکوومی و حزبی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد.
هەر لە میانی رێوڕەسمەکەدا کە لە هۆڵی شەهید سەعد عەبدوڵڵا بەڕێوەدەچێت، پێشانگەیەکی وێنەیی کراوەتەوە و، وێنەی شەهید پێشڕەو دزەیی، ژینای کچی، شوێنی بۆردوومانەکە و چەند هێما و سیمبولی دیکەی تێیدا نمایشکراون.




