قوباد تاڵەبانی پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەی سەرۆک بارزانی دەکات

ھەولێر-KDP.info- بۆ کۆچی دوایی خاتوو زەکیا مەلا مستەفا، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، پرسەنامەیەک ئاراستەی سەرۆک بارزانی دەکات.
دەقی پرسەنامەکەی قوباد تاڵەبانی:
بەڕێز جەنابی کاک مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان
بەبیستنی ھەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (زەکیا مەلا مستەفا)ی خوشکی بەڕێزتان، نیگەران و دڵگران بووم.
بەم بۆنەیەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بەڕێزتان و خانەوادە و ھەموو ئازیزانی خاتوو زەکیا دەکەم و خۆم بە ھاوبەشی خەمتان دەزانم. خوای گەورە لە کۆچکردوو خۆش بێت و سەبوری و دڵنەواییش بە جەنابتان و بە ھەموو لایەک ببەخشێت.
انا للە وانا الیە راجعون
قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران




