٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە ڕۆژی زمانی دایک دا پانێڵێک بۆ دکتۆر سالار عوسمان سازکرا

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- لە ڕۆژی زمانی دایک لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر، پانێڵێک بۆ بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی بە بەشداری کەسانی پسپۆڕ و ئەکادیمی سازکرا.‎

ڕۆژی چوارشەممە 21ی شوباتی 2024،  لە ڕۆژی زمانی دایک دا زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر پانێڵێکی بە ناونیشانی "ڕۆڵ و بایەخی زمانی دایک لە پڕۆسەی نەتەوەسازی دا" سازکرد بە بەشداری کەسانی پسپۆڕ و ئەکادیمی.

لە پانێڵەکەدا دکتۆر سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، تیشکی خستە سەر گرنگی پاراستنی زمانی دایک و ئاماژەی بە ڕۆڵی شۆڕشی کوردی و ھەوڵەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کرد لەبارەی ھێشتنەوەی زمانی کوردی بە زیندووی و ھەوڵەکانی داھاتوو بۆ بەستاندارکردنی زمانی کوردی.

پانێلەکە بە بەشداری د. ڕەشاد میران، جێگری سەرۆکی ئەکادیمیای کوردی و د. عەبدوڵڵا حوسێن، مامۆستای زانکۆ لە بەشی زمانی کوردی بەڕێوەچوو.

هەواڵی پەیوەندیدار