چه‌ند بڕیارێك له مه‌سروور بارزانییه‌وه بۆ هه‌ڵه‌بجه

ھەڵەبجە-KDP.info- پێشه‌وا هه‌ورامانی گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان، له كۆبوونه‌وه‌كانیدا له هه‌ڵه‌بجه چه‌ند بڕیارێكی داوه كه خزمه‌ته بۆ خه‌ڵكی سنووره‌كه.
پێشه‌وا هه‌ورامانی نووسیویه‌تی، مه‌سروور بارزانی بڕیاری داوه كه ئیتر به‌شێك له داهاتی ده‌روازه سنوورییه‌كانی هه‌ڵه‌بجه، بۆ خزمه‌تی هه‌ڵه‌بجه خه‌رج بكرێته‌وه و بۆیان بكرێت به پڕۆژه.
هه‌روه‌ها باسی له‌وه كردووه كه بڕیار درا كۆلێجی پزیشكی له هه‌ڵه‌بجه بكرێته‌وه، مه‌سروور بارزانی گوتی، "هاتووم گوێ بگرم و بزانم چی بكه‌ین بۆ خزمه‌تی شاره‌كه".
له‌باره‌ی خورماڵیش سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌كانیدا بڕیاری داوه كه پرۆسه‌ی به‌شارۆچكه‌كردنی خێراتر بكرێت.
ئه‌مڕۆ مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان، سه‌ردانی هه‌ڵه‌بجه‌ی كرد و چه‌ندان پڕۆژه‌ی گرنگی كرده‌وه و بڕیاری گرنگیی بۆ خزمه‌تی شاره‌كه دا.




