٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆكی حكوومەت تابلۆی ئۆتۆمبێلی هەڵەبجەی پێشكەشی خەڵكی شارەكە كرد

سەرچاوە: KDP.info

ھەڵەبجە-KDP.info- بە ئامادەبوونی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بۆ یەكەمجار تابلۆی ئۆتۆمبێلی هەڵەبجەی پێشكەشی خەڵكی شارەكە كرد.

ئه‌مڕۆ پێنجشەممە، بە ئامادەبوونی مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ یەکەمجار تابلۆی ئۆتۆمبێل لە هەڵەبجە پێشكەشی خەڵكی ئەو شارە كرا.

ئەمڕۆ، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، گەیشتە پارێزگای هەڵەبجە، لە یەکەم وێستگەی سەردانەکەیدا، سەردانی مۆنیومێنتی شەهیدانی هەڵەبجەی کرد و بەشەکانی مۆنیومێنتەکەی بەسەر کردەوە و تاجەگوڵینەی لە بەردەم سیمبولی شەهیدانی هەڵەبجە دانا.

هەروەها بڕیارە کاتژمێر 1:00ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەردی بناغەی ڕێگەی هەڵەبجە - تووەقوت - قلیجە و پردی تووەقوت دابنێت.

هەواڵی پەیوەندیدار