ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌باره‌ی گرانبوونی نرخی گۆشت چاره‌سه‌ریان خستۆته‌ڕو

هه‌ولێر-KDP.info- كه‌مال موسلیم، وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له‌باره‌ی گرانبوونی نرخی گۆشت نوسراومان داوه‌ته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و رێگه‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه‌یان خستۆته‌ڕو.
كه‌مال موسلیم ئه‌مڕۆ له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ هاوتا عێراقییه‌كه‌ی، له‌باره‌ی گرانبونی نرخی گۆشت له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند، "نوسراومان كردووه بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و هۆكاره‌كانی گرانبون و هه‌روه‌ها ئه‌و رێكارانه‌ی كه پێویسته بگیرێته به‌ر له‌وباره‌یه‌وه ئاراسته‌مان كردووه".
لایخۆیه‌وه ئه‌سیر غرێری، وه‌زیری بازرگانی عێراق له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا رایگه‌یاند، "گۆشت و هێلكه له بازاڕه‌كانی جیهاندا نرخه‌كانیان به‌رزبونه‌ته‌وه و كه‌موكوڕی هه‌یه له سامانی ئاژه‌ڵی له هه‌رێمی كوردستان و عێراق و جیهاندا بۆیه نرخه‌كان به‌رزبونه‌ته‌وه، پێویسته زۆر هۆشیار بین له‌وه‌ی مه‌ڕ و ماڵاتی وڵاتان كه ده‌هێنرێن بپشكێنرێن چونكه له ئێستادا نه‌خۆشی زۆره".




