هەموو پارێزگایەک و ئیدارەیەکی سەربەخۆ رۆژێکی تایبەت بە خۆی دەبێت بۆ ژینگە

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی دەستەی ژینگە رایگەیاند، لەپێناو ژینگەیەکی تەندروست و هەمووکات ژینگە بێتە باسکردن، بەباشمانزانی هەموو پارێزگایەک و ئیدارەیەکی سەربەخۆ رۆژێکی ژینگەی تایبەت بەخۆی هەبێت.
بە گوتەی سەرۆکی دەستەی ژینگە: " ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان رۆژی 22ـی9/2024ـی هەڵبژارد، کە بەرەزامەندی خۆیان ئەو رۆژە رۆژی ژینگەی ئیدارەی گەرمیانە. رۆژی 23ـی 10/2024 رۆژی ئیدارەی راپەڕینە، 1ـی 11/2024 رۆژی جیهانی ژینگەی دهۆکە، 8ـی 11/2024 رۆژی ژینگەی پارێزگای سلێمانییە، لەم کابینەی نۆیەدا سێ فەرمانگەی دیکەمان کردووەتەوە لەسەر ئاستی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان، فەرمانگەی ژینگەی هەڵەبجەیە، سۆران و فەرمانگەی ژینگەی زاخۆیە. ئەم سێ فەرمانگەیەش ئەوان لە نێوان خۆیاندا لە بیری ئەوەن رۆژێک تایبەت بە خۆیان دیاری بکەن.
عەبدولرەحمان سدیق راشیگەیاند، بەم شێوازە دەتوانین بڵەین هەموو پارێزگایەک و ئیدارەیەکی سەربەخۆ لە هەرێمی کوردستان رۆژێکی تایبەت بە خۆی دەبێت بۆ ژینگە.




